close
تبلیغات در اینترنت
خرید دامنه
هونه‌ر
آخرین ارسال های انجمن

مۆسیقای کوردی

کورد وەک ڕەچەڵەک و بنەچە،دەچێتەوە سەر ماد کە ٧٠٠ ساڵ پێش لە دایک بوونی مەسیح دەسەڵاتێکی گەورەی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە داوێنی چیای زاگرۆس دا ھەبووە. دوای ١٥٠ ساڵ حوکمڕانی، کوورشی ھەخامەنشی وەک نوێنەری فارس، دەسەڵاتی لە ماد زەوت کردووە و لەو کاتەوە تا ئێستا فارس وەک نەتەوەی فەرمانڕەوا حاکمە.دژایەتی فارسی دەسەڵاتدار لە گەڵ ماد (باوکە گەورەی کورد) دا بە شێوەیەکی ئەوتۆ بەڕێوە چووە کە ڕێگای گەڕانەوەی بە ماد نەداوە جارێکی تر بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات و تێکۆشاوە تەواوی ئاسەواری ئەو ١٥٠ ساڵەی حوکمداری ماد بشێوێنێ و بیخاتە سەر خەرمانی دەسەڵاتی خۆی. ئەم شێواندن و داگیرکردنە گرفتێکی وای بۆ پسپۆڕان و لێکۆڵەرەوانی بواری مێژوو و دێرینە ناسی خوڵقاندووە کە زۆر بە زەحمەت بتوانن گرێ کوێرەی نێوان ١٥٠ ساڵ دەسەڵاتداری ماد و دواتر بدۆزنەوە و پێکەوەی گرێ بدەن. لە درێژەی ئەو سیاسەتەی فارسی فەرمانڕەوادا نەتەوەکانی تری غەیرە فارسی دانیشتووی ئێران، خراونەتە پەراوێزەوە و نەتەوەی باڵا دەست کە فارسە، ھەموو سامانە گشتی یەکانی گەلانی ئێرانی خستۆتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە. یەکێک لەو سامانە نەتەوەیی یانە، مۆسیقایە. دواتر لە درێژەی وتارەکەدا لە سەر ئەم تەوەرەیە پتر دەدوێین.مێژووی تەمەنی ھونەری گۆرانی لە ھونەری مۆسیقا کۆن ترە. ئەگەر بمانەوێ تەمەنی گۆرانی کوردی دەست نیشان بکەین، دەبێ لەو کاتەوە دەست پێ بکەین کە کورد بوونی ھەیە.حەمەی حەمەباقی لە کتێبی مێژووی مۆسیقای کوردیدا دەڵێ: دەست نیشان کردنی ساڵێکی دیاری کراو یان سەردەمێکی دیاری کراو بۆ مێژووی سەرھەڵدان و لە دایک بوونی گۆرانی کوردی کارێکی ئێجگار دژوارە .سەرەتای نەش و نما کردن و سەر ھەڵدانی گۆرانی کوردی دەگەڕێتەوە سەردەمی زەردەشت و سروودەکانی ئەو ئایینە پیرۆزە. دەکرێ سروودی گاتا گاسا و یەشتە کان کە لە کتێبی پیرۆزی ئاڤێستادا ھاتووە، بە سەرەتای گۆرانی کوردی ئەو سەردەمە دەست نیشان بکەین. ئەو سروودانە کە جۆرە گۆرانی یەکی ئەو چاخە بوون، لە بەر ئەوەی لە باری ئایینی یەوە دەرەتانیان پێ درابوو،زۆر زوو توانیویانە گەشە بکەن و پێش کەون.


ادامه مطلب
درباره : هونه‌ر ,
بازدید : 158
امتیاز : نتیجه : 5 امتیاز توسط 5 نفر مجموع امتیاز : 5


قالب وبلاگ