close
تبلیغات در اینترنت
خرید دامنه
جیهان
آخرین ارسال های انجمن

ئەلبەرت ئاینشتاین

ئەلبەرت ئاینشتاین لەدایکبوون ١٤ی ئازاری١٨٧٩ - کۆچی دوایی ١٨ی نیسانی ١٩٥٥زانایەکی ئەڵمانی بوو کە توانی پەرە بدات بە بیردۆزە ڕێژەییە تایبەتی و گشتییەکان کە یەکێکە لە دوو پایەکانی فیزیای مۆدێرن. ئەم زانایە زیاتر ناسراوە بەهۆی یاسای یەکسانی بارستە-وزە (E = mc2) کە ناسراوە بە "بەناوبانگترین هاوکێشەی جیهان" وە هەروەها توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لە ساڵی ١٩٢١ بەدەستای بھێنێت بۆ پەرەپێدان و باسکردنی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی و بە گشتی دادەنرێت بە کاریگەترین فیزیازانی سەدەی بیستەم.  ئاینشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە کۆچی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە. ئەنیشتاین بە باوکی فیزیای نوێ دادەنرێت. بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و گەردوونناسی و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە ھەریەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و ھێزی کێشکردن. لە سەرەتای دەستپێکردنی ژیانی زانستیدا، ئاینشتاین پێی وابوو کە میکانیکی نیوتنی ئیتر نەیدەتوانی یاساکانی میکانیکی کلاسیکی و یاساکانی کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی ڕێکبخات. کە ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی و پەرەپێدانی بیردۆزەکەی بەناوی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت. دواتر هەستی بەوە کرد کە ناوەرۆکی بیردۆزی ڕێژەیی دەتوانرێت پەرەی پێ بدرێت بۆ یاساکانی کادی ڕاکێشان, پاشان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دوایین بیردۆزی دەربارەی هێزی ڕاکێشان لە ساڵی ١٩١٦، پەڕەیەکیشی دەربارەی بیردۆزی ڕێژەیی گشتی بڵاوکردەوە.


ادامه مطلب
درباره : جیهان ,
بازدید : 134
امتیاز : نتیجه : 0 امتیاز توسط 0 نفر مجموع امتیاز : 0

سێگۆشه‌ی بەرمۆدا

 

سێگۆشه‌ی بەرمۆدانهێنیه‌که‌‌‌ له‌ نهێنیه‌ نادیاره‌کانیسروشت که‌ سه‌ده‌ها ساڵه‌ خه‌ڵک سه‌ری سوڕماوه‌ لێی، وه‌تا ئێستاش یه‌کێکه‌ له‌سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی سروشت که‌له‌ گۆڤار رۆژنامه‌ و ته‌له‌فزیون باسیده‌کرێت.سێگۆشه‌ی بەرمۆدا به‌شێکه‌ له‌زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی که‌ به‌هه‌زاره‌هاکه‌شتی وفڕۆکه‌یلێ بزر بووه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێک به‌جێ بێڵن له‌دوای خۆیان، هه‌تائێستاش که‌س نه‌یتوانیوه‌ به‌ ته‌واوه‌تی هۆی بزربونی ئه‌و شتانه‌ بزانێتله‌وسێگۆشه‌یه‌دا.کاتێک که‌ باسی (سێ گۆشه‌ی بەرمۆدا) ده‌کرێت وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌که‌باسی چیرۆکێکی خەیاڵی بکه‌یت به‌ڵام جیاوازیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌سێگۆشه‌ی بەرمۆدا ڕاستی یه‌که‌و شتێکی واقعی یه‌ وه‌چه‌نده‌ها جار گوێمان لێ بووه‌ له‌ زۆرجێگا که‌ باسی ده‌کرێت که‌ به‌گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دی ئه‌وسه‌رده‌مه‌داده‌نرێت که‌ به‌رویمرۆڤ ده‌بێته‌ووه‌ .شوێنی جوگرافی سێگۆشه‌یی برمودا ده‌که‌وێته‌ رۆژئاوای زەریای ئەتلەنتی له‌ باشوریویلایه‌تی فلۆریدا له‌ولایه‌ته‌ یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا خۆی له‌خۆیه‌وه‌ ئه‌و شوێنه‌ شێوه‌یه‌کی سێگۆشه‌یی ئه‌هێنێت، سێگۆشه‌یبەرمۆدا له‌ ساڵی 1954 دۆزرایه‌وه‌ کاتێک که‌چه‌ند فرۆکه‌یه‌ک تیایدابزربوون کاتێ فڕین به‌سه‌ریدا وه‌ دیار نه‌مان وه‌له‌و کاته‌وه‌ به‌وناوه‌وه‌ ناسراوه‌، وه‌هه‌ندێکیان پێی ده‌ڵێن (جزر الشیطان) سێگۆشه‌یشه‌یتان.


ادامه مطلب
درباره : زانست , جیهان ,
بازدید : 138
امتیاز : نتیجه : 5 امتیاز توسط 5 نفر مجموع امتیاز : 25

برچسب ها : کورد , کوردستان , مه‌ریوان , زرێبار , کرد , کردستان , مریوان , زریبار ,
باراک ئۆباما

ئۆباما لەویلایەتی کانساس ھاوای لە باوکێکی کینی و دایکێکیئەمریکی سپی پێست لە دایک بووەدوای تەمەنی دووساڵیدا باوکی دوای ئەوەی گەراوەتەوە بۆ کینیا بەجێی ھێشتوەو لای دایکی ماوەتەوەو دایکی پەروەردەی کردوە، دوای ئەوەی دایکی ئۆباما شودەکاتەوە بە پیاوێکی قوتابی ئیندۆنیسی بە منداڵی دەگوازرێتەوە بۆجاکارتا لە گەڵ خێزانەکەی و لە دایکەوە خوشکێکی دەبێت بەناوی مایا نوسەری ناودار سکوتتۆرۆ دەڵێت ئۆباما بۆماوەی دووساڵ لە قوتابخانەیەکی ئیسلامی دا خوێندویەتی دواتر پەیوەندی کردوە بە خوێندنگەیەکی کاسۆلیکی و پاشان بووە بەمەسیحی لە ساڵی ١٩٩٥ دواتر دایکی بە نەخۆشی ژێر پەنجە مردووەلە یادەوەریەکانیدا ئۆباما یادەوەریەکانی خۆی و دایکی نوسیوەتەوە. دوای ئەوەی ئۆباما پەیوەندی دەکات بە زانکۆی کالیفۆرنیا و بەر لەوەی بچێتە زانکۆی کۆلۆمبیا لە نیویۆرک کە دواترلە ساڵی ١٩٨٣ لێی دەرچوەو بروانامەی بەکالۆریس ی لە زانستی سیاسی و پەیوەندی دەوڵەتی وەرگرتوەو دواتر لە بواری ئەھلیدا کاریکردوە بۆ ھاوکاری ھەژاران و لانەوازان،جگە لەوەش وەک نوسەرو لێکۆڵەرەوەی ئابوری بۆ رێکخراوی بزەنس ئەنتەر ناشیوناڵ کۆربۆ رەیشن کاریکردوە، ساڵی ١٩٨٥چوەتە شاری شیکاگۆ دوای ئەوەی کە کارێکی دەست کەوتووە بوەتە بەرێوەبەری پرۆژەی بوژانەوەی گەرەکە ھەژار نشینەکان ، لەساڵی١٩٩١ زانکۆی یاسای لە ھارفارد تەواوکردوەو بوەتە وانەبێژ لە زانکۆی شیکاغۆ بۆ ساڵی ١٩٩٣ .ساڵی ١٩٩٦ ھەڵبژێردراوە بۆ ئەنجومەنی پیران لە ئیلینۆی و بە شێوەیەکی فەرمی چوەتە نێو پارتی دیموکراتخوازی ئەمریکاو لە نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٠٤ لە ھەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس دەرچوە بۆ ویلایەتی ئیلینۆی بەرێژەی ٧٠% لە کۆی دەنگەکان لە بەرامبەردا رکەبەری جمھوری٢٧% ی ھێناوە ھەر بۆیەش بووە منداڵترین ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاو لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٠٨ خۆی پاڵاوت و ئێستاش سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە.


ادامه مطلب
درباره : جیهان ,
بازدید : 125
امتیاز : نتیجه : 0 امتیاز توسط 0 نفر مجموع امتیاز : 0


قالب وبلاگ