close
تبلیغات در اینترنت
خرید دامنه
باراک ئۆباما
ئۆباما لەویلایەتی کانساس ھاوای لە باوکێکی کینی و دایکێکیئەمریکی سپی پێست لە دایک بووەدوای تەمەنی دووساڵیدا باوکی دوای ئەوەی گەراوەتەوە بۆ کینیا بەجێی ھێشتوەو لای دایکی ماوەتەوەو دایکی پەروەردەی کردوە، دوای ئەوەی دایکی ئۆباما شودەکاتەوە بە پیاوێکی قوتابی ئیندۆنیسی بە منداڵی…
آخرین ارسال های انجمن

باراک ئۆباما

ئۆباما لەویلایەتی کانساس ھاوای لە باوکێکی کینی و دایکێکیئەمریکی سپی پێست لە دایک بووەدوای تەمەنی دووساڵیدا باوکی دوای ئەوەی گەراوەتەوە بۆ کینیا بەجێی ھێشتوەو لای دایکی ماوەتەوەو دایکی پەروەردەی کردوە، دوای ئەوەی دایکی ئۆباما شودەکاتەوە بە پیاوێکی قوتابی ئیندۆنیسی بە منداڵی دەگوازرێتەوە بۆجاکارتا لە گەڵ خێزانەکەی و لە دایکەوە خوشکێکی دەبێت بەناوی مایا نوسەری ناودار سکوتتۆرۆ دەڵێت ئۆباما بۆماوەی دووساڵ لە قوتابخانەیەکی ئیسلامی دا خوێندویەتی دواتر پەیوەندی کردوە بە خوێندنگەیەکی کاسۆلیکی و پاشان بووە بەمەسیحی لە ساڵی ١٩٩٥ دواتر دایکی بە نەخۆشی ژێر پەنجە مردووەلە یادەوەریەکانیدا ئۆباما یادەوەریەکانی خۆی و دایکی نوسیوەتەوە. دوای ئەوەی ئۆباما پەیوەندی دەکات بە زانکۆی کالیفۆرنیا و بەر لەوەی بچێتە زانکۆی کۆلۆمبیا لە نیویۆرک کە دواترلە ساڵی ١٩٨٣ لێی دەرچوەو بروانامەی بەکالۆریس ی لە زانستی سیاسی و پەیوەندی دەوڵەتی وەرگرتوەو دواتر لە بواری ئەھلیدا کاریکردوە بۆ ھاوکاری ھەژاران و لانەوازان،جگە لەوەش وەک نوسەرو لێکۆڵەرەوەی ئابوری بۆ رێکخراوی بزەنس ئەنتەر ناشیوناڵ کۆربۆ رەیشن کاریکردوە، ساڵی ١٩٨٥چوەتە شاری شیکاگۆ دوای ئەوەی کە کارێکی دەست کەوتووە بوەتە بەرێوەبەری پرۆژەی بوژانەوەی گەرەکە ھەژار نشینەکان ، لەساڵی١٩٩١ زانکۆی یاسای لە ھارفارد تەواوکردوەو بوەتە وانەبێژ لە زانکۆی شیکاغۆ بۆ ساڵی ١٩٩٣ .ساڵی ١٩٩٦ ھەڵبژێردراوە بۆ ئەنجومەنی پیران لە ئیلینۆی و بە شێوەیەکی فەرمی چوەتە نێو پارتی دیموکراتخوازی ئەمریکاو لە نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٠٤ لە ھەڵبژاردنەکانی کۆنگرێس دەرچوە بۆ ویلایەتی ئیلینۆی بەرێژەی ٧٠% لە کۆی دەنگەکان لە بەرامبەردا رکەبەری جمھوری٢٧% ی ھێناوە ھەر بۆیەش بووە منداڵترین ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاو لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٠٨ خۆی پاڵاوت و ئێستاش سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکایە.

 

پێدەچێت جارێکی دیکەش لەلایەن دیموکرات خوازەکانەوە بۆ ئەو پۆستە ھەڵبژێردرێتەوە، لە کاتی ھەڵبژاردنەکاندا رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنوتی ئیسڕائیلی و پێگەی ئینت زۆر بەراشکاوانە پشتگیریان لێکردو ئەم ھەواڵەش زۆر بڵاو بوەوەبەڵام ئۆباما دوای بڵاو بوونەوەی ھەواڵەکان ئەم پشتگیریەی بە بە موبادەرەیەکی تاکەکەسی وەسفکردو وتەکانی لە پێگەی واینت گۆران. لە وتلرەکەشیدا کە لە بەردەم رێکخراوی ئیبپاکی ئیسرائیلدا بۆ ئامادەبوان دابووی وتی: قودس بە پایتەختی ئیسرائیل دەمێنێتەوەو پێویستە بە یەکگرتووی بمێنێتەوە، کە میدیاکانی جیھانی ئیسلامی بەتەواوی وروژاندو سەرکردایەتی فەلەستین و حیزبەکانی فەلەستین بەتوندی وەڵامی ئەو لێدوانانەی ئەوکاتی ئۆبامایان دایەوەو دواتر لە چاوپێکەوتنی کەناڵی سی ئێن ئێن لەوەڵامی ئەو پرسیارەدا وتی: ئەم بابەتە بەجێ دەھێڵین بۆ رێکەوتن و وتو وێژی ھەردوو لایەنی ناکۆک کە فەلەستینیەکان و ئیسرائیلن ، لە رۆژی ٥ ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٠٨ دوای راگەیاندنی ئەجامەکانی ئەو ھەڵبژاردنە بە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ھەڵبژێردراو دوای ئەوەی کە بوە سەرۆک بریاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکای دا لە عێراق کە لەکاتی ھەڵمەتەکانی پروپاگەندەی ھەڵبژاردنەکاندا بانگەشەی دەکرد بۆ گێرانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان بەڵام ئەو بریارە تەنھا بۆ عێراق بوو لە بەرامبەردا ھێزەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی ئەفغانستان تا ئێستاش ماونەتەوە ھەرچی ئەو ھێزانەشی کە لە عێراق بوون بۆ ناوچەکانی کەنداوو ئەفغانستان گوێزرانەوەو سەبارەت بە بەڵینەکانی بۆ نەھێشتنی گرتووخانە نایاساییەکانی تا ئێستا بەبێچارەسەر ماونەتەوە بە تایبەتی گرتووخانەکانی گۆنتانامۆ کە بوەتە مایەی شەرمەزاری بۆ ئەمریکاو لە سەردەمی دەستەڵاتی جۆرج بۆش دروستکراون.

درباره : جیهان ,
بازدید : 100
امتیاز : نتیجه : 0 امتیاز توسط 0 نفر مجموع امتیاز : 0

ارسال نظر برای این مطلب

نام
ایمیل (منتشر نمی‌شود) (لازم)
وبسایت
:) :( ;) :D ;)) :X :? :P :* =(( :O @};- :B /:) :S
نظر خصوصی
مشخصات شما ذخیره شود ؟ [حذف مشخصات] [شکلک ها]
کد امنیتی


قالب وبلاگ