close
تبلیغات در اینترنت
خرید دامنه
زمانی زگماكی (کوردی)
ئیبراهیم ئیسماعیل پور   نه ته وه ی بێ زمان بوونی نیه: ئه و نه ته وانه ی كه وڵاتیان لێ ئه ستێندراوه ته وه و له كیانێكی سه ر به خۆ بێ به ‌شن، ته نیا رازی مانه وه ی خۆیان له زماندا دیوه ته وه. زمان داڵده ده ری هه مووشتێكی ئه و نه ته وانه یه. گه ل ته نیا له ڕێگای زمانه وه باس له شوناس و كه سایه تی خۆی ده كات. زمان كه ره سته ی ده ربڕینی كامه رانی و به خته وه ری و هه روه ها ژان و ده رد و ماف خوراوی و بێ به شی یه. ته نیا زمانه كه ده توانێ مكانیزمێك بڕه خسێنێ كه له و مكانیزمه دا هه موو بابه ته گرینگ…
آخرین ارسال های انجمن

زمانی زگماكی (کوردی)

ئیبراهیم ئیسماعیل پور

 

نه ته وه ی بێ زمان بوونی نیه: ئه و نه ته وانه ی كه وڵاتیان لێ ئه ستێندراوه ته وه و له كیانێكی سه ر به خۆ بێ به ‌شن، ته نیا رازی مانه وه ی خۆیان له زماندا دیوه ته وه. زمان داڵده ده ری هه مووشتێكی ئه و نه ته وانه یه. گه ل ته نیا له ڕێگای زمانه وه باس له شوناس و كه سایه تی خۆی ده كات. زمان كه ره سته ی ده ربڕینی كامه رانی و به خته وه ری و هه روه ها ژان و ده رد و ماف خوراوی و بێ به شی یه. ته نیا زمانه كه ده توانێ مكانیزمێك بڕه خسێنێ كه له و مكانیزمه دا هه موو بابه ته گرینگ و زیندووه كان بكه ونه بازنه ی دیالۆگ و دیپلۆماسی یه وه. كاتێ گه لێك نه یتوانی له رێگای زمانی زگماكی خۆیه وه، كولتوور و شوناس و زانستی خۆی بۆ زه ین و سینگی نه وه ی داهاتووی راگوێزێ، دار و خاچی خۆی به دوو خۆیدا راده كێشێ و به ره و نغرۆ بوونێكی ئه به دی ده ڕوات.

 

پێگه ی زمانی كوردی: كوردیش وه كوو هه موو گه لانی تر له م بارو دۆخه ناسك و ئاڵۆزه دا به وشیاری یهنه ته وه یی گه یشتووه و یوانیویه تی بۆ له قوڕ ده ر كێشانی به ڕه ی خۆی په ل باوێ. هه ر بۆ یه بۆ رزگار كردنی زمانه كه ی له فه وتان و په ل په ل بوون و دیارده ی مه ترسیداری زمان كوژی (linguicide) ده ستی به هه وڵێكی ناسیستماتیك كردووه. له لایه كی تریشه وه به هۆی هاتنه ئارای ئاڵوگۆڕی تایبه ت به ناوچه كه، زمانی كوردی بۆته زمانی دیوانی و خه ریكه به ئه زموونی بوون به ده سه ڵاتدا تێده په ڕێ. به هۆی هه وڵی ناوه نده كانی زمان پارێزی كورد به تایبه ت له ده ره وه ی وڵات و دروست بوونی دیپلۆماسی یه كی رێك و پێك له نێوان حكوومه تی هه رێم و وڵاتانی دێموكراسی خواز و كراوه دا نیمچه پێگه یه كی بۆ خۆی كردۆته وه و لانی كه م به رێزه وه سه یری ده كرێ. ئه مانه و چه ندین فاكته ری تر باس له و پێگه ده كه ن كه زمانی كوردی بۆ خۆی مسۆگه ر كردووه و ره نگه ئیتر مه ترسی له ناو چوونی به ره و قۆناغی بێ هێزی گێڕابێته وه.

 

ئێمه و زمانی زگماكی: هه موو هه له كان ده قۆزینه وه وبۆ دوارۆژێكی گه ش و روونی زمانه كه مان دڵسۆزانه تێده كۆشین:

ئا- له هه موو نووسینه كانی تایبه ت به خۆماندا به كوردی ده نووسین و له م رێگه یه وه كوردی خوێندنه وه و نووسین له خۆماندا به هێز ده كه ین.

ب- په یامه ته له یفوونیه كانمان(sms) به كوردی ده نووسین و له م رێگه یه وه هه موان مه جبوور ده كه ین ئاوڕله زمانی زگماكی خۆیان بده نه وه و به باشی خوێندنه وه و نووسین فێر بن.

پ- له هه ر هه ل و ده رفه تێك كه ڵك وه رده گرین و منداڵان و قوتابیانمان فێری خوێندنه وه و نووسینی زمانی كوردی ده كه ین. هه ر وه ها به ئاماده كردنی گۆڤار و كتێبه كوردییه كانی تایبه ت به منداڵان، بواری فێربوون بۆ هه موو منداڵانی ئه م زمانه زگماكییه ده ڕه خسێنین.

ت- به كه ڵك وه رگرتن و گوێگرتن له ده نگ و ئاواز و گۆرانی كوردی، ده روونی مات و چۆڵمان له زه وق و گۆرانی نه ته وه یی پڕ ده كه ین و گۆران گوته نی میزاجی كورده واریمان له تێكچوون ڕزگار ده كه ین.

ج- بوار بۆ ئه وه ده ڕه خسێنین كه منداڵانمان له به رنا مه ی منداڵانه ی ته له فزیۆنه كوردی یه كان چێژ وه رگرن و له م رێگه وه بۆ فێر بوون و نووسینه وه و خوێندنه وه ی زمانی زگماكی هه نگاو بنێن.

چ- هه موومان ده بینه مامۆستای فێركاری زمان و زمانه كه مان به یه كتر فێر ده كه ین و هه موو هه ل و ده رفه ته كان بۆ فێركردنی هاووڵاتیانمان ده قۆزینه وه.

ح- له شوێنه گشتییه كان و شوێنی كار و بنه ماڵه و قوتابخانه كاندا، گۆڤار و حه فته نامه كوردی یه كان داده نێین و به و كاره هه ل بۆ زۆربه ی هاووڵاتیانمان ده ڕه خسێنین كه لانی كه م له ڕۆژدا چه ند ساتێك چاو له نووسراوه كوردی یه كان بكه ن و رۆژ له گه ڵ رۆژ چێژی زیاتر له زمانه كه یان وه ر بگرن.

خ- له قسه كردن و باس وخواسته كانی رۆژانه له گه ڵ بنه ماڵه و كه سانی ده وروو به رماندا له وشه ی جوان و ره سه نی كوردی كه ڵك وه ر ده گرین و زمانمان به گشتی له وشه ی زمانه كانی تر پاك ده كه ینه وه. هه موومان به كوردی ئه دوێین و بۆ كه ڵك وه رگرتن له وشه ی ره سه ن و دۆزینه وه یان زه حمه ت ده كێشین.

درباره : فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب ,
بازدید : 134
امتیاز : نتیجه : 0 امتیاز توسط 0 نفر مجموع امتیاز : 0

ارسال نظر برای این مطلب

نام
ایمیل (منتشر نمی‌شود) (لازم)
وبسایت
:) :( ;) :D ;)) :X :? :P :* =(( :O @};- :B /:) :S
نظر خصوصی
مشخصات شما ذخیره شود ؟ [حذف مشخصات] [شکلک ها]
کد امنیتیرفرش کد امنیتی


قالب وبلاگ