close
تبلیغات در اینترنت
خرید دامنه
مێژووی کۆنی ماد
  مادناوی نه‌ته‌وه کە لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایینیمەسێح کۆچیان کرد بۆ ڕۆژئاوای بانەکانیئێران. مادەکان بناغەی یەکەم پاشاییەتیئاریائیەکانیان دامەرزان بە شکست پێھێنانیئاشووریەکان لە ٦٠٠ ساڵ پێش زایینی مەسێح ، بووە گەورترین پاشایەتی رۆژئاوایئاسیا. پاشایەتی ماد لە سەردەمیھەڤەخشترە حۆکمڕانی گەورەترین پاشایەتی ڕۆژئاوای ئاسیای ئەکرد. بە سەر وڵاتانی ئێران،تورکیا وئەفغانستانیئەمڕۆ . یەکەم گەورەترین حۆکمڕانی بوو کە ھەموو نەتەوەکانی ئەو ناوچەیخستە ژێر ئالایێک. کۆمەڵە ھێرشەکانی ئاشووریەکان بۆ…
آخرین ارسال های انجمن

مێژووی کۆنی ماد

 

مادناوی نه‌ته‌وه کە لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایینیمەسێح کۆچیان کرد بۆ ڕۆژئاوای بانەکانیئێران. مادەکان بناغەی یەکەم پاشاییەتیئاریائیەکانیان دامەرزان بە شکست پێھێنانیئاشووریەکان لە ٦٠٠ ساڵ پێش زایینی مەسێح ، بووە گەورترین پاشایەتی رۆژئاوایئاسیا. پاشایەتی ماد لە سەردەمیھەڤەخشترە حۆکمڕانی گەورەترین پاشایەتی ڕۆژئاوای ئاسیای ئەکرد. بە سەر وڵاتانی ئێران،تورکیا وئەفغانستانیئەمڕۆ . یەکەم گەورەترین حۆکمڕانی بوو کە ھەموو نەتەوەکانی ئەو ناوچەیخستە ژێر ئالایێک. کۆمەڵە ھێرشەکانی ئاشووریەکان بۆ سەر ھەرێمی ماد لە ٨٠٠ساڵ پێش زایینی مەسێح، ئەو نەتەوەی تووشی کێشە کردبوو. ھێرودوت دەنووسێ : ئاشووریەکان زیاتر لە ٥٠٠ سال حۆکمڕانیان کرد لە ئاسیادا. یەکەمخەڵکانێک وا بەرامبەری دەسەڵات ڕاوەستان، مادەکان بوون. ئەوان بۆ ئازادیشەریان کرد، تێ‌کۆشان و لە بەندەیی ڕزگار بوون.

سەرچاوەکانە سەبارەت بە مێژووی ماد: یەکەم ئاماژەکان لە سەر نه‌ته‌وه ماد لە نووسراوەیەکی مێژوویی لە کوێستانەکانیکوردستان دۆزرایەوە کە باسی لە ھێرشیشڵمانسەری سێەھەمی کردووە. ئەم نووسراوەیە بۆ‌ ساڵی ٨٣٧ پێش زایین دەگەڕێتەوە. مادەکان لە ڕەگەزیھێند و ئەورووپایینکە لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایین کۆچیان کردووە بۆ ئەو شوێنەی تایفەکانیگۆتییەکان، لۆلۆییەکان، کاسییەکان، ھۆرییەکان لەوێدا نیشەجێ‌بوون و لەوێگیرسانەوە و دانیشتوانی ئەو ناوچەیەیان لە خۆدا تواندەوە. لە نزیکی شاریھەمەدان لە ئێرانی ئێستادا ، بەرزاییھەگمەتانە کە خاوێن مێژینەی بەقەد مادەکانە واتە لە سەردەمی مادەکان پایەتەختی ئەوان بووە و دوای ئەوانیش پایتەختیھەخامەنشیەکان بووە(ھاوینە ھەوار). گرینگترین نووسراوەکان سەبارەت بە ماد لەنووسراوەکانی ھێرودوتدایە کە ٥٠٠ساڵ پێش لە داییک‌بوونی مەسێح نووسیویەتی. لەتەورات‌دا بە کورتی باسی ماد کراوە.

 

وڵاتی ماد: ماد ناوی وڵاتێکە کە ئەو خەڵکەی بە ماد ئەناسرێن لەوێ گیرسانەوە. وڵاتی ماد دوو بەش بوو. ئازەربایجانی ئێستای ئێران و بەشێک لە تورکیەی ئێستامادی بچووک و بەشێک لەعێراق و پارێزگاکانیکوردستان وھەمەدان وکرماشان ولۆڕستانی ئێستا مادی گەورە بوون. پایتەختی ماد لە ڕابردووداھەگمەتانەبووە دوایی بەئەکباتان ناوی گۆڕدرا. ئەو قەومە لە کوێستانەکان گیرسانەوە و لە بەردمس،ئاسن،نۆقرە وزێڕ ومەڕمەڕیان بەدەست ئەھێنا. لە تەختاییەکانیشداکشت‌وکاڵیان ئەکرد.

 

سنوورى خاکى ماد: سنوورى خاکى ماد لە باکوورەوە ڕووبارى "ئاراس"و لوتکەکانى چیاى ئەلبورز لە خوارووى دەریاى خەزەر ، لەڕۆژهەڵاتەوە دەشت شۆرەکاتەکانى دەشتى "کویر"و لەڕۆژئاواو خواروەوە زنجیرە چیاکانى زاگرۆسە و لە کەنارى خوارووى دەریاچەىورمێ و دەوروبەرى چەمى "جەخەتو" و ئەو ڕووبارانەى کە شانبەشانى ئەو دەڕۆن،ئەم ناوچەیە لە سەدەى نۆیەمى پێش زاییندا ناوى "زامواى"ناوخۆ بووە.

 

تیرەکانی ماد: وەک زانیاریە مێژوویەکان پێمان دەڵێن ٣ تیرە لە ٦ تیرەکەی یەکیەتی ماد واتەبوسیەکان،ستروخاتیەکان وبودیەکان ، بەشیکوردەکان بووە و ٣ تیرەکەی تر بریتی بوون لەئاریزانتیەکان (پیاو ماقووڵەکان) کە لە نزیکیکاشانی ئێستای ئێران ئەژیان ومۆغەکان کە لە نێوان شاریمەراغە وڕەی ئێستایتاران‌دا دەژیان و لە کۆتاییداپارتاکانیەکان ئەو خەڵکە بوون و لەئیسفەھانی ئێستادا ژیانیان ئەبردە سەر. وەک نووسراوەیۆنانیەکان دەڵێن تیرەیستروخاتیەکان کە بەساگارتی ناویان دەبردرێ لەکرماشانی ئێستادا بوون کە ناوییۆنانی کراوەکەی یانیزاگرۆس بۆ زنجیرە کوێستان ئەو ناوچە داندرا.

 

پێکھاتنی پاشایەتی ماد:وەکیۆنانیەکان باسی دەکەن دوای ھێرشە پڕھێز و دڕندانەکانیئاشوریەکان بۆ سەر خەڵکی ماد، دەوروبەری ساڵی ٧٠٨پێش زایین، ڕابەرێک لە تیرەکانی ماد کە ناویدیاکۆ دەبێ، لە لایەن نوێنەرانی یەکیەتی تیرەکان ، بۆ دامەزراندنی حکوومەتیناوەندی ھەڵدەبژێردرێت. بە یەکگرتنەوەی تیرە بەربڵاوەکان و ڕێکەوتن لە سەریاساکانی ناودەوڵەتی ، حکوومەت پەرە ئەسێنێت و ھەگمەتانە بە پایەتەختی خۆیان دائەنێن.

درباره : مێژوو ,
بازدید : 216
امتیاز : نتیجه : 4 امتیاز توسط 4 نفر مجموع امتیاز : 5

برچسب ها : کورد , کوردستان , مه‌ریوان , زرێبار , کرد , کردستان , مریوان , زریبار ,
ارسال نظر برای این مطلب

نام
ایمیل (منتشر نمی‌شود) (لازم)
وبسایت
:) :( ;) :D ;)) :X :? :P :* =(( :O @};- :B /:) :S
نظر خصوصی
مشخصات شما ذخیره شود ؟ [حذف مشخصات] [شکلک ها]
کد امنیتیرفرش کد امنیتی


قالب وبلاگ