close
تبلیغات در اینترنت
خرید دامنه
ژیاننامەی لەیلا زانا
  لەیلا زانا لە مانگی مەی ساڵی ١٩٦١ی زایینی لە سیلوان لە نزیکی شاریدیاربەکر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە دایک بوو. کاتێک لەیلا لە تەمەنی١٤ساڵی دابوو دەگەڵ مەهدی زانا کە قایم مەقامی دیاربەکر بوو ژیانی هاوبەشیپێک هێنا تا ئەو کاتە کە کودەتای چەکداری لە تورکیا ڕووی دا و لەیلا زاناشبوو بە زیندانی سیاسی. لەیلا زانا لە ساڵی ١٩٩١ی زایینی وەک یەکەم ژنی کردبوو کە توانی کورسی لە پارلەمانی تورکیا بە دەست بهێنێت. لەیلا زانا لەکاتێک دا کە لە تورکیا دا قسە کردن بە زمانی کوردی نایاسایی بوو، بە زمانیکوردی…
آخرین ارسال های انجمن

ژیاننامەی لەیلا زانا

 

لەیلا زانا لە مانگی مەی ساڵی ١٩٦١ی زایینی لە سیلوان لە نزیکی شاریدیاربەکر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە دایک بوو. کاتێک لەیلا لە تەمەنی١٤ساڵی دابوو دەگەڵ مەهدی زانا کە قایم مەقامی دیاربەکر بوو ژیانی هاوبەشیپێک هێنا تا ئەو کاتە کە کودەتای چەکداری لە تورکیا ڕووی دا و لەیلا زاناشبوو بە زیندانی سیاسی. لەیلا زانا لە ساڵی ١٩٩١ی زایینی وەک یەکەم ژنی کردبوو کە توانی کورسی لە پارلەمانی تورکیا بە دەست بهێنێت. لەیلا زانا لەکاتێک دا کە لە تورکیا دا قسە کردن بە زمانی کوردی نایاسایی بوو، بە زمانیکوردی قسەی کرد و ئەمە بوو بە هۆکار تا هات و هاوارێکی زۆری لە سەر سازبێت. زمانی کوردی تەنانەت لە کاتی قسە کردنی تایبەتیش دا بۆ دەیان ساڵنایاسیی بوو. تەنیا لەم ساڵە دا لە ساڵی ١٩٩١ی زایینی دا، زمانی کوردی وبەکار هێنانی بوو بە یاسایی، بەڵام سەرەڕای ئەمەش لە شوێنە گشتییەکان هەرنایاسایی بوو . لە لەیلا زانا لە کۆتایی قسەکانی دا بە زمانی کوردی وتی: منشانازی ئەوەم هەیە کە بۆ پاراستنی تەواوەتی سنووری تورکیا و پاراستنیسەربەخۆیی وڵات و یەکگرتوویی خەڵک و سەروەری تەواوی خەڵک سوێند دەخۆم کەوەفادار بم بە یاسای بنەڕەتی و برایەتی و یەکسانی نەتەوەی تورک و کورد. تەنیا ئەم بەشەی کۆتایی بە زمانی کوردی بوو کە وتی: من ئەم سوێندە بۆبرایەتی گەلی کورد و تورک دەخۆم. سەرەڕای ئەوە کە لەیلا زانا مافیپارلەمەنتاری وەک بەرگری هەبوو، بەڵام حیزبەکەی نایاسایی ڕاگەیەندرا وئاسایەشی خۆشی کەوتە بەر مەترسێوە.

 

لەیلا زانا لە ساڵی ١٩٩٤ی زایینی دەگەڵچوار نوێنەری دیکەی حیزبەکەی کە بریتی بوون لە هاتیپ دیجلە، سەلیم ساداک وئۆرهان دۆغان بە تۆمەتی خەیانەت بە نیشتمان و ئەندام بوونیان لە پارتیکرێکارانی کوردستان دەستبەسەر کرا. ئەم تۆمەتانەی کە لە سەر لەیلا زاناهەبوو لە کاتی دادگا-کردنی دا نەهاتنە بەرباس و لەیلا زانا پێوەندی خۆیدەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان رەت کردەوە بەڵام بڕیاری دادوەر بە پێیبڕوا بە شایەت کە لە ژێر ئەشکەنجە شایەتی دابوو درا و لەیلا زانا و ئەوانیدیکە بۆ ١٥ ساڵ زیندان مەحکوم کران. لە کاتێک دا کە بڕیار درا، لەیلا زاناوتی: ئەمە پیلانە. ڕوون ئاشکرایە کە من چیم. من هیچکام لەم تاوانانە قەبوڵناکەم. وە ئەگەر ئەمانە ڕاست بوایە من بەرپرسیاری هەموویانم وە ئەستۆدەگرت، هەرچەند بە نرخی ژیانم تەواو دەبوو. من بەرگریم لە دێموکراسی، مافیمرۆڤ و برایەتیم لە نێوان خەڵک کردۆ و بەردەوام هەوڵی بۆ دەدەم تا ئەوکاتەی کە زیندوو بم. رێکخراوی نێونەتەوەیی ئەمنستی لەیلا زانای بە زیندانیویژدان ناساند. ئەو لە ساڵی ١٩٩٤ی زایینی خەڵاتی رافتۆی پێ بەخشرا و لەساڵی ١٩٩٥ی زایینی دا خەڵاتی ساخارۆفی لە لایان پارلەمانی ئەورووپا پێ درا. لەیلا زانا هەروەها خەڵاتی بروونۆ کرێسکای پێ بەخشرا. لەیلا زانا لە ساڵی١٩٩٨ی زایینی بڕیاری زۆرتری لە سەر درا بە هۆی ئەوە نامەیەکی نووسیبوو کەبۆچوونی جیاخوازی تێدا بوو و لە یەکێک لە ڕۆژنامەکانی کوردی دا بڵاو ببۆوە. هاوکات کە لە زیندان دابوو، پەرتووکێکی بڵاو کردەوە لە ژێر ناوی نووسین لەزیندان را.

بە پێی داواکاری بەردەوامی تورکیا بۆ بە ئەندام-بوونی لەیەکێتی ئەورووپا دا، یەکێتی ئەورووپا بەردەوام بۆ ئازادی لەیلا زانا لە سەربنەمای مافی مرۆڤ هەڵوێستیان دەربڕی و بۆ ڕوونتر-کردنی هەڵوێستی خۆیان،خەڵاتی ساخارۆفیان لە ساڵی ١٩٩٥ی زایینی بە لەیلا بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠١یزایینی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا پاش لێکۆڵینەوەی خۆی بڕیاری دژ بەحکومەتی تورکیا دا، هەر چەند تورکیا ئەم بڕیارەی بە فەرمی نەناسی. لە ساڵی٢٠٠٣ی زایینی بە پێی یاسای نوێ دەبا پێداچوونەوە بە سەر بڕیاری دادگایتورکیا کرابا. لە ساڵی ٢٠٠٢ی زایینی خاویەر کۆرکویرا، فیلم-چێکەری سپانیفیلمێکی لە ژێر ناوی گەڕانەوە لە جیهان را سازکرد و کێشەی لەیلا زانای خستەبەر لێکدانەوە. لە آوریلی ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی لە دادگایەک دا کە تاوانبارانبەشداری نەبوون، تۆمەتەکان و حوکمەکان دووپات بوونەوە. لە مانگی ژۆئەنیساڵی ٢٠٠٤ی زایینی، پاش داوای دادوەری باڵا بۆ پێداچوونەوەی بڕیاری دادگا،حوکمی ئازاد کردنی لەیلا زانا و ئەوانیتر درا. لە ژانواری ساڵی ٢٠٠٥یزایینی، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕی ٩٠٠٠ ئەورۆی بە لەیلا و هاوڕێیانیبەخشی کە لە لایان وڵاتی تورکیا دەبوایە درابا، بە هۆی ئەوە کە تورکیا مافیئازادی دەربڕینی لێ پێشێل کردبوون.

پاشان لەیلا زانا و ئەوانیتر ڕێکخراوینوێ خۆیان لە ژێر ناوی بزوتنەوەی دێموکراتیکی کۆمەڵگە ڕاگەیاند. لە ١٧یئەوتی ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی، پارتی ئەنجومەنی دێموکراتیک ( دە تە پە ) بەتێکەڵ-بوونی حیزبی دێموکراتیکی گەل و دە تە هە دامەزرا. لە ساڵی ٢٠٠٧یزایینی را لەیلا زانا وەک چالاکوانی مافی مرۆڤ لە تورکیا لە حیزبی نوێ دادەستی بە کار کرد کە لە ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی دامەزرابوو. لەیلا زانا وەکفکرەیەک بۆ نوێ-کردنەوەی ڕێکخستنی تورکیا، پێشنیاری ئەوەی دا کە تورکیا لەدابەشکردنی پارێزگاکان دا لە شێوەی فێدراڵی کەڵک وەربگرێ و یەکێک لەپارێزگاکان ناوی کوردستان بێ، کە ئەمە باسێکی هاڵۆزی لێ ساز بوو. لەیلازانا لە آپریلی ساڵی ٢٠٠٨ بۆ ماوەی دوو ساڵ زیندان لە لایان حکومەتی تورکیامەحکوم کرا بە تۆمەتی ئەوە کە چەمکی تێرۆریزمی بڵاو کردۆتەوە بە وتنی ئەمەکە: کوردەکان سێ سەرۆکیان هەیە، مەسعود بارزانی، جەلال تاڵەبانی وعەبدۆللا ئۆجالان. مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لە عێراق دا،جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری کوردە لە عێراق و عەبدۆللا ئۆجالان سەرۆکیپەکەکە لە تورکیایە کە زیندانیە. لە دێسەمبری ٢٠٠٨ی زایینی حوکمی ١٠ ساڵزیندان بۆ لەیلا زانا لە لایان دادگای تورکیاوە بڕاوە.

دادگا بڕیاری دا کەلەیلا زانا یاساکانی تورکیای پێشێل کردۆ و هەیئەتی کەیفەری تورکیا لە ٩وتار لە سەر ئەم بڕیارە دوا. کۆمیسیۆنی یەکگرتوویی تورکیا-ئەوروپا وکۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ چالاکی ڕامیاری، دژایەتی خۆیان بە توندی لەبەرانبەر حوکمی دە ساڵ زیندانی لەیلا زانای دەربڕی. لەیلا زانا ئەم وتارەیلە EUTCC پێشکەش کرد: پەروەندەی من دژایەتی دەگەڵ ئازادی بیر و ڕایە و ئەمەدەسەلمینێت کە هەڕەشە لە سەر هەر کوردێک لە تورکیا دا هەیە. بڕیاری دادگاشێوەیەکی دیکەیە لە سەرکوت-کردن- دەم-بەستن و تەنبێ-کردنی کوردەکان. فکریزاڵ بە سەر وڵاتی تورکیایە کە لە ڕێگەی نادێموکراتیک و سەرکوتکرانە وبڕیاری نا-عادڵانە بە واتای ڕێگا چارە بۆ ئاشتی ڕامیاری و کۆمەڵایەتی کەڵکوەردەگرێت. بەڵام سەرەڕای ئەوەش، خەڵک بۆ مافەکانی پێناسە-کراوی خۆیان،بەردەوام تا هەر چەند کە کات بخایەنێت، خەبات دەکەن. لە ڕێکەوتی ٢٨یژانویەی ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی، لە دادگای باڵای چوارەمی جەنایاتی دیاربەکر،لەیلا زانا بۆ ماوەی ١٥ مانگ بڕیاری زیندانی لە سەر درا بە هۆی ئەم وتارەیکە لە زانکۆی لەندەن پێشکەشی کردبوو.

لە دێسەمبری ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی،دەتەپە بە تاوانی پێوەندی دەگەڵ پەکەکە نایاسایی ڕاگەیاندرا و و لەیلا زاناو ئەحمەد تورک و ئایسەل تووغلوک و نورەددین دەمیرتاش و سەلیم ساداک و ٣٠سیاسەتوانی دیکەی کورد بۆ ماوەی ٥ ساڵان مافی چالاکی سیاسیان لێ وەرگیرا. لە ٧ی ئاپریلی ٢٠١٠ی زایینی، دادگای تورکیا لەیلا زانای بە تۆمەتیبڵاوکردنەوەی فکری تێرۆریستی بۆ ماوەی ٣ ساڵ حوکمی زیندان داوە. بەڵام لەدواییدا بە هۆی پشتیوانی نەتەوەی کرد و پێداچوونەوەی حوکمی دادگا، لەیلائەو سێ ساڵەی لە سەر لاچوو. حەوتوویەک پێش لەیلا زانا لە دووهەمینکۆنفرانسی ژنانی کورد لە هەولێر بەشداری کرد. ٢٤ی مەی ٢٠١٢ی زایینی لەیلازانا لە لایەن لقی پێنجی دادگای سزای باڵای دیاربەکر بە تۆمەتی پاڵپشتی لەپ.ک.ک بە ١٠ سال زیندان حوکم دراوە (پ.ک.ک پارتێکی کوردییە کە خەبات بۆعەداڵەت و مافی مرۆڤی کورد دەکا، لە کاتێکدا حکومەتی تورکیا بە ڕێکخراوێکیتێڕۆریستی ناو دەبا). ئەمە ڕاستی ڕەوشی کوردانە. کاتێک کە سیاسەتوانانیکورد سەبارەت بە مافی خۆیان قسە دەکەن، حکومەتەکانی عێراق، تورکیا، سوریا وعێراق هەوڵ دەدەن تا بە تۆمەتی ساختە و ناڕاست، ماف و هێزیان پێشێل بکەن.

درباره : به ناوبانگه‌کانی کوردستان ,
بازدید : 123
امتیاز : نتیجه : 5 امتیاز توسط 5 نفر مجموع امتیاز : 20

برچسب ها : کورد , کوردستان , مه‌ریوان , زرێبار , کرد , کردستان , مریوان , زریبار ,
ارسال نظر برای این مطلب

نام
ایمیل (منتشر نمی‌شود) (لازم)
وبسایت
:) :( ;) :D ;)) :X :? :P :* =(( :O @};- :B /:) :S
نظر خصوصی
مشخصات شما ذخیره شود ؟ [حذف مشخصات] [شکلک ها]
کد امنیتیرفرش کد امنیتی


قالب وبلاگ