زمان جاری : چهارشنبه 04 آذر 1405 - 6:07 بعد از ظهر
نام کاربری : پسورد : یا عضویت | رمز عبور را فراموش کردم



تعداد بازدید 550
نویسنده پیام
avat_peeler آفلاین



عضویت: 10 /10 /-622


کورده تۆ خاکی له‌ت له‌ت کراوت

کورده تۆ خاکی له‌ت له‌ت کراوت

تۆ به‌ری ره‌نجی به‌زۆر براوت

تۆ کوردستانی به‌خوێن گوڵگونت

تۆبی قه‌ندیل و پیره‌مه‌گرونت

تۆ ئاگری داغ و چیای شیرینت

تۆ گه‌لی دیلی بێ به‌ش له‌ژینت

تۆ جه‌رگی دایکی کوڕ هه‌ڵواسراوت

تۆ دڵمی بووکی زاوا کوژراوت

تۆ شه‌هیدانی گشت کوردستانت

تۆ دڵی پاکت تۆبی ئیمانت

تۆ خۆت تۆ خوات تۆ خۆشه‌ۆیستی

به‌سیه ناکۆکی به‌سیه یه‌ک کوشتن

کورده قوربانت ڕۆژێکه ئه‌مڕۆ

به‌قسه‌ی دوژمن مه‌به ده‌ستخه‌رۆ

دوژمنی گه‌وره‌ی تۆ داگیرکره

گه‌ر هیوات به‌و بێ ره‌نجت بێ به‌ره

هه‌ر به‌یه‌کێتی و فیداکاری خۆت

ڕزگارت ئه‌بێ له‌زنجیرو کۆت

هه‌ر به ویستن و ته‌بایی و خه‌بات

گه‌لانی دنیا گه‌یونه ئاوات

ته‌باییت نه‌بێ چیت له‌وان که‌مه

هه‌ر ناته‌باییت سه‌رچاوه‌ی خه‌مه


جمعه 03 آبان 1392 - 11:59
نقل قول این ارسال در پاسخ
پرش به انجمن :