loading...
ئـــــــــــــــــــــــاواتی کوردستان
آخرین ارسال های انجمن
ئاواتی کوردستان بازدید : 386 1392/07/06 نظرات (0)

سنە یەکێک لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای کوردستانی ئێران و هەروەها ناوەندی شارستانی سنەیە‌. سنە، لە باری ژمارەی دانیشتوانەوە، دوای کرماشان و ورمێ سێهەمین شاری گەورەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانه‌. بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٦ ، ژمارەی دانیشتوانی ئەو شارە نزیکەی 780000 کەسە و نزیکەی ١٥٠٠ میتر لە ئاستی دەریا بەرزترە.خەڵکی شارەکە بە زاراوەی ئەردەڵانی (هێندێ پێی دەڵێن سنەیی) قسە دەکەن، کە لقێکە لە سۆرانی (بە ھەورامیش نزیکە)، هەروەها زۆرجار خەڵکی سنە و ئەو ناوچە بە سنە دەڵێن: کوردسان یان کورسان واتە کوردستان. هۆکاری ئەوەیە کە سنە هەر لە سەرەتای دامەزران تا ئەو ڕۆژەی کە قاجاڕەکان بە تەواوی خستیانە ژێر دەستەڵاتی ڕاستەوخۆی خۆیان، پایتەختی میرنشینی ئەردەڵان بووە و ئەردەڵانەکان بە حکومەتەکەی خۆیان دەیانگوت حکومەتی کوردستان.

مێژوو :

 

بەر لە ساڵی ١٠٤٦ ک.م، سنە گوندێکی بچووک بووە کە تایفەیەک بە ناوی کەوش زێڕینە لەوێ نیشتەجێ بووون. سولەیمان خانی ئەردەڵان لە ساڵی ١٠٤٦ی کۆچی مانگی، بوو بە والیی کوردستان. بە فەرمانی پادشای سەفەوی (شاسەفی، شەشەمین پاشای سەفەوی)، قەڵاکانی زەڵم، حەسەن ئاوا و پاڵەنگانی وێران کرد و لە گوندێک بە ناوی سنە بارگەو و بنەی دامەزراند و کردیە پایتەختی کوردستان. ئەو سەرەتا، قەڵایەکی حکوومەتیی لە سەر تەپۆڵکەیەک بە بەرزی بیست میتر درووست کرد و لە دەرەوەی قەڵاکە دا، بازاڕ و مزگەوت و ماڵی کردەوە (جێگەی ئەو قەڵایە، ئەمرۆکە دەکەوێتە ناوەندی شار، ئەو شوێنەی کە خەڵکی سنە پێی دەڵین: بان باشگا. ھۆکەی ئەوەیە کە ئەو شوێنە لە زەمانی دەسەڵاتی پەھلەوی دا باشگای ئەفسەران بووە و ئێستاش بنکەی ناوەندیی بەسیجە). سولەیمان خان ناوی ئەو قەڵا نوێیەی نا «سنەدژ» (دژ یانێ قەڵا) کە عەرەبی‌کراوەکەی دەبێتە سنندج. لە شەڕی نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان، میرنشینی ئەردەڵان تاوێک ھاوپەیمانی سەفەوییە بوو و تاوێک ھاوکاری عوسمانی دەکرد. لە ١٧٣٣دا کەریم خانی زەند سنەی داگیر کرد. دوای ماوەیە ئابلۆقە خەسرەوخان دەسەڵاتی ئەو بەشەی کوردستانی گرتە دەست. لە ١٧٩٩ تاکوو ١٨٢٤ ئەمانوڵاخان کوڕی خەسرەوخانی ئەردەڵان حوکمڕانی دەکرد لە سنەدا. ئەو ھەولێکی زۆردا بۆ درووست‌کردەنەوە و بەرەو پێش‌بردنی کاروباری شارەکە.

 

ناوی سنە :

 

بیر و ڕاکان سەبارەت بەوەی ناوی سنە لە کوێوە ھاتووە جیاوازن:

  • پێش دروستبوونی سنە وەک شارێکی بە مانا تەواو، ھەر لەو شوێنەدا گوندێک بووە بە ناوی «سینە» یان «سنە» ناوی سنە لەوێوە ھاتووە.
  • وشەی سنە ناوێکی گەورە و پیرۆزە و لە زمانی ئەوەستایی کۆندا سنە بە مانای سەقرە (سەقر باڵندەیەکی نەچیرڤان، کە جەستەی وەک ھەڵۆ بەڵام زۆر چکۆلەترە)
  • کاتێ سولەیمان خان ئەردەڵان ھەوڵی درووستکردنی شاری سنەی دا، لە نزیکی ئەو شوێنەدا گوندێک ھەبوو بە ناوی «سینە» کە دواتر شارەکە ھەر بەو ناو و سنە ناونرا.

کەش و ھەوا :

 

کەش و ھەوای سنە لە ھاوین و بەھار دا دڵخواز و خۆشە. مامناونجی دەما لە بەھار دا ١٥.٢٠، لە ھاوین دا ٢٥.٢٠، لە پاییز دا ١٠.٤٠ و لە زستان دا ١.٦٠ پلەی سێلێسیوسە. لە لێکۆڵینەوەیەکی 30 ساڵە کە لە سەر کەش و هوای سنە ئەنجام دراوە، زۆرینەی دەمای موتڵه‌ق 44 پلەی سێلێسیوس، کەمینەی دەمای موتڵه‌ق 31- پلەی سێلێسیوس، و هەروەها مامناونجی دەمای ساڵانە 13.10 پلەی سێلێسیوس بووە. مامناونجی تەڕایی نیسبی لە 06:30 کاتژمێر دا 69% و لە 12:30 کاتژمێر دا 38% بووە. مامناونجی بارانبارینی ساڵانە 497.3 میلیمیتر و زۆرینەی رۆژانە 66 میلیمیتر بووە. مامناونجی ژمارەی رۆژگەلی سەهۆڵبەندان 111.4 رۆژ بووە و زۆرینەی کاتژمێرگەلی خۆرهەتاوی لە گشت ساڵ دا 2،786.2 بووە.

 

ئاویەر (ئابیدەر) :

 

ناوی کێوێکی بەرزە لە ڕۆژئاوای شاری سنەدا کە بە ھۆی کەش و ھەوای باش و سەوزەڵانی ئەو شوێنە، بووەتە سەیرانگای خەڵکی سنە و دەور و پشتی. کاربەدەستانی شار ئەگەرچی زۆر کەم، بەڵام ئاسان‌کارییان کردە بۆ خەڵک تاکوو ڕۆژانی پشوودانێکی خۆشیان ببێت لەو شوێنەدا. ئاویەر ناوێکی ناسراو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوێکی تایبەتە بۆ خەلکی سنە. گەورەترین سینەمای کراوەی ئێران (تایبەتی ھاوین) لەم شوێنەدایە.

 

کەسانی ناودار :

 

مۆسیقا

شانۆ

سینەما

وێژە

نیگارکێشی

سیاسەت

ارسال نظر برای این مطلب

کد امنیتی رفرش
درباره ما
Profile Pic
سڵاو خۆشه‌ویستان. به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ئاواتی کوردستان. ئێوه‌ی ئازیز به ناونووسین له‌م ماڵپه‌ڕه‌ی مه‌ریوان، ئه‌توانن نووسراوه‌کانی خۆتان (شێعر، چیرۆک و...) بڵاوی که‌نه‌وا. ئێمه له ته‌واوی ئه‌و که‌سانه که به فۆلکلۆری کوردی شاره‌زان، داوای هاوکاری ئه‌که‌ین. هیوادارم به هه‌نگاو دانین له‌م ڕێگایه بتوانین ئه‌نجومه‌نێکی تێکۆشه‌ر له سه‌ر ئاستی ئینتێڕنێت، دابمه‌رزێنین و به چاکی، خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی بکه‌ین و ده‌نگی خۆمان له‌ جیهان به‌رز و هاوار له‌ ئازادی بکه‌ین. به‌ڕێزان ده‌نگ و بۆچوونه کانی ئێوه ئه‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی خزمت گوزاری ئێمه. هیوا دارم کاتێکی به نه‌رخ له‌م ماڵپه‌ڕه به سه‌ر ببه‌ن. سه‌رنووسه‌ر: ئاواتی کوردستان
اطلاعات کاربری
  • فراموشی رمز عبور؟
  • نظرسنجی
    ئێوه خه ڵکی کام پارچه ی کوردستانن؟
    آمار سایت
  • کل مطالب : 87
  • کل نظرات : 30
  • افراد آنلاین : 1
  • تعداد اعضا : 32
  • آی پی امروز : 15
  • آی پی دیروز : 54
  • بازدید امروز : 48
  • باردید دیروز : 59
  • گوگل امروز : 3
  • گوگل دیروز : 10
  • بازدید هفته : 172
  • بازدید ماه : 1,433
  • بازدید سال : 7,387
  • بازدید کلی : 102,248
  • کدهای اختصاصی