loading...
ئـــــــــــــــــــــــاواتی کوردستان
آخرین ارسال های انجمن
ئاواتی کوردستان بازدید : 531 1393/01/13 نظرات (0)

ئەلبەرت ئاینشتاین لەدایکبوون ١٤ی ئازاری١٨٧٩ - کۆچی دوایی ١٨ی نیسانی ١٩٥٥زانایەکی ئەڵمانی بوو کە توانی پەرە بدات بە بیردۆزە ڕێژەییە تایبەتی و گشتییەکان کە یەکێکە لە دوو پایەکانی فیزیای مۆدێرن. ئەم زانایە زیاتر ناسراوە بەهۆی یاسای یەکسانی بارستە-وزە (E = mc2) کە ناسراوە بە "بەناوبانگترین هاوکێشەی جیهان" وە هەروەها توانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ فیزیا لە ساڵی ١٩٢١ بەدەستای بھێنێت بۆ پەرەپێدان و باسکردنی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی و بە گشتی دادەنرێت بە کاریگەترین فیزیازانی سەدەی بیستەم.  ئاینشتاین خەڵکی ئەڵمانیا بوو بەڵام لەبەر دۆخی تایبەتی ئەڵمانیا لەو سەردەمە کۆچی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە. ئەنیشتاین بە باوکی فیزیای نوێ دادەنرێت. بیردۆزی لە زۆر بوارەکانی بیرکاری و فیزیا و گەردوونناسی و ھەروەھا زۆر بیروبۆچوونی کۆکردۆتەوە لە ھەریەکە لە کات و شوێن و ڕووناکی و ھێزی کێشکردن. لە سەرەتای دەستپێکردنی ژیانی زانستیدا، ئاینشتاین پێی وابوو کە میکانیکی نیوتنی ئیتر نەیدەتوانی یاساکانی میکانیکی کلاسیکی و یاساکانی کادی ئەلەکترۆمەگنەتیسی ڕێکبخات. کە ئەمەش بووە هۆی سەرهەڵدانی و پەرەپێدانی بیردۆزەکەی بەناوی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت. دواتر هەستی بەوە کرد کە ناوەرۆکی بیردۆزی ڕێژەیی دەتوانرێت پەرەی پێ بدرێت بۆ یاساکانی کادی ڕاکێشان, پاشان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دوایین بیردۆزی دەربارەی هێزی ڕاکێشان لە ساڵی ١٩١٦، پەڕەیەکیشی دەربارەی بیردۆزی ڕێژەیی گشتی بڵاوکردەوە.

 

لە ساڵی ١٩٠١ز ئاینشتاین تەمەنی گەیشتە ٢١ ساڵ. پاشی ھەوڵدانێکی زۆر بۆ بەدەست ھێنانی کار توانی کارێک لە نووسینگەی موڵەت پێدانی داھێنان لە بێرن بەدەست بھێنێت، کە زۆری خوێندەوە دەربارەی زانا و فەیلەسووفەکان ، بەڵام نوسینەکانیانی بە دڵی ئاینشتاین نەبوون چونکە پێ وابوو کە زۆر قووڵ نین. لە ساڵی ١٩٠٥ز ئاینشتاین لە کاتی کارکردنی لە نووسینگەی تۆمارکردنی داھێنانەکاندا. چەندین بیردۆزی دانا ، ئەو کارەش وای کرد کە ساڵی ١٩٠٥ز ببێتە ساڵی شۆرش لە مێژووی جیھاندا. بلیمەتی ئاینشتاین لە ساڵی ١٩٠٥ز ئاشکرا نەبوو بوو تەنھا لای ھەندێ لە ھاوڕێیەکانی نەبێت، بەڵام بە کۆتایی ئەو ساڵە ئەم زانایە ئەڵمانیە بوو بە یەکێک لە بەناوبانگترین زاناکانی جیھانی و سەرنجی زاناکانی فیزیایی لە ھەموو زانکۆکانی سویسرا بۆ خۆی ڕاکێشا ھەر بۆیە داوایان کرد کە پۆستەکەی لە نووسەر بگۆڕێت بۆ مامۆستای زانکۆ ، لە ساڵی ١٩٠٩ز وەکو سەرۆکی فیزیای بیردۆزی لە زانکۆی زۆریخ دەست نیشانکرا ، پاشان بەرەو زانکوی براگ بە ڕێکەوت لە ساڵی ١٩١٠ز تا ھەمان پۆست بگرێتە دەست بەڵام لە ساڵی ١٩١٢ز ناچاربوو بەجێیبھێڵێت بەھۆی ھاوسەرەکەی کە ڕازی نەبوو زۆریخ بەجێبھێلێت، وە لە کاتی ئاشکرابوونی ڕاستی یەکێک لە نامۆترین بیردۆزەکانی لە ساڵی ١٩١٠ ، ئاینشتاین بوو بە دیار ترین زاناکانی جیھان ، وێنەکەی لەسەر لاپەڕەی یەکەمی ھەموو ڕۆژنامەکانی جیھان بڵاوبوەوە.

 

لە خوێندنگە،‌ ئەلبێرت، تەنھا قوتابییەک بوو کە جوولەکە‌ بێت، لە نێوان ھەموو قوتابیەکانی تر کە کاتۆلیک بوون. ئەلبێرت زیاتر حەزی لە زانستە سروشتییەکان بوو. دوای تەواوکردنی خوێندنی، بووە مامۆستا لە زانکۆیەکی ئەڵمانیا، پێش ئەوەی کۆچ بکات بۆ ئەمەریکا و لە دەست نازییەکان ڕزگاری بێت، لە ساڵی ١٩٣٣دا. بە درێژایی ژیانی ئاینشتاین سەدان کتێب و وتاری بڵاوکردەوە. وە هەروەها بێجگە لەو کارە زانستییانەی کە خۆی ئەنجامی دان چەندین کار پرۆژەی تری لەگەڵ زاناکانی تردا کرد بۆ نموونە (کارەکانی بۆس-ئاینیشتاین) و هەروەها ساردکەرەوەی ئەنیشتاین. لە ساڵی ١٩٠٥ کە بە ساڵی (دەرئاسا "موعجیزە"ی ئاینشتاین) ناسراوە چوار لێکوڵینەوەی زانستی بڵاوکردەوە، یەکەمیان دەربارەی شیکردنەوەی دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی (Photoelectric Effect) بوو، دووەمیشیان جوڵەی براونی (Brownian motion)ی گەردەکان و سێیەمیش بۆ بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت بوو وە چوارەمیش بۆ ھاوکێشەی بەناوبانگی یەکسانی بارستە-وزە (E = mc2) کە ئەم چوار لێکۆڵینەوەیەی لە ڕۆژنامەی زانستی "ساڵنامەی فیزیا" بڵاوکردەوە لە ساڵی ١٩٠٥. دوو لێکۆلینەوەی دووایی بنەڕەتی بیردۆزی ڕێژەیی تایبەتی بوون کە ھاوکێشەی وزەی بەرھەم ھێنا (E = mc2)، کە بە ھۆی ئەم ھاوکێشەیە توانرا ووزەیەکی زۆر بەدەست بھێندرێت ئەویش بەگواستنەوەی بەشێکی زۆر بچووکی بارستە بۆ وزە کە (وزەی گەردیلەیی) بوو. لە ساڵی ١٩٢١ ئاینشتاین یاسای دیاردەی کاریگەری کارۆڕووناکی دۆزیەوە (واتا گۆڕانی تیشک بۆ کارەبا) کە زاناکانی سەردەمەکەی تووشی سەرسوڕمان کردبوو.

 

لە ساڵی ١٩٠٧دا یاسای یەکسانیی وزە ‌و بارستایی دۆزییەوە. یاساکە دەڵێت: وزە = بارستایی * دووجای خێرایی ڕووناکی. بەپێی ئەم یاسایە دەتوانرێت چەندیەتیی وزە‌ی جیاکراوی ناو ناوکی یۆرانیۆم بدۆزرێتەوە بە زانینی بارستاییەکەی و لەسەر ئەم بنچینەیەش بۆمبی ناوکی و ھەروەھا بۆمبی ئەتۆمی دروست کران. ئەلبێرت خاوەنی ھەردوو بیردۆزی بەشیی تایبەتی کە بڵاو کرایەوە لە ساڵی ١٩٠٥، ھەروەھا بیردۆزی بەشیی گشتی، ئەمیشیان لە ساڵی ١٩١٥دا بڵاو کرایەوە، کە ھەردووکیان لە بەرزترین ئاستی ئاڵۆزیدان. یەکێک لە دۆزەرەوەکانی دیاردەی کارەبایی، ئەویش دیاردەی چوونەدەرەوە یان دەرپەڕینی ئێلیکترۆنەکان لەسەر ڕووی کانزا‌وە لە ئەنجامی بەرکەوتنی تیشکێک کە لەرەیەکی گونجاوی ھەبێت لەگەڵی. سەلماندی کە تیشک لەو کاتەدا وەک تەن (Particle) ھەڵسوکەوت دەکات. ئاینشتاین لێکۆڵینەوەی زۆری ھەیە گرینگترینیان بیردۆزی ڕێژەییە‌ بڵاوکراوەی ساڵی ١٩٢٣یە، وە پەرتووکی (نباە الکون) ئەمیشیان ھی ساڵی ١٩٣٢ە.

 

پارتە سیاسییەکان ھەوڵیاندا بەشداری سیاسی پێی بکەن، بەڵام ئەو ھەردەم دەیگوت (کە من بۆ سیاسەت دروست نەکراوم، لەبەر ئەوە دوورکەوتنەوە لە خەڵک و تەنیایی ھەڵبژارد و وتی تاکی بە تەنیا دەتوانێت بیربکاتەوە و شتی بەسوود و نوێ دابھێنێ کە کۆمەڵ پێی تەواو دامەزراو دەبێت) ئاینشتاین زۆر داوەتنامەی بۆ ھاتبوو بەھۆی ناوبانگی بیردۆزی ڕێژەییەکەی، وە ھەرجارێک کە وانەی پێشکەش دەکرد، بە ئاھەنگێکی گەورە پێشوازی لێدەکرا بە ئامادەبوونی گشت خەڵک و ئەوانەش کە ھاتبوون بۆ ناسینی ئەو پیاوە گەورەیە، ھەرچەندە کە لە بیردۆزی ڕێژەیی تێناگەن، بەڵام گرنگی خەڵک بۆ ئەو بێ وێنەبوو. لە ڕاپۆرتی نێردراوی فەلەکناسی ئینگلیزی لە ساڵی ١٩١٩ز دا ھاتووە کە ڕاستی بیردۆزی ئاینشتاین دەربارەی لاربوونی تیشک لە کاتی ڕۆیشتنی بە ئاسماندا گرنگترین ھۆکارەکانی ناوبانگی بوون بەڵام چونکە بە ڕەگەز ئەڵمانی بوو بۆیە ناوبانگەکەی لە ئینگلتەرا کەم بوو، بەڵام مالدین داوەتی کرد بۆ ئینگلتەرا و لە کاتی پێشکەشکردنی بۆ ئاینشتاین ووتی (ئەوەی کە ئیسحاق نیوتن لە سەدەی ھەژدەهەمدا کردی، ئاینشتاین لە سەدەی بیستەمدا دەیکات. ئاینشتاین حەزی لە ئاشتی بوو و ڕقی لە جەنگ بوو، لە بانگەوازێکی تەلەڤیزیۆنیدا بۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ترومان ، ئاینشتاین وتی: "دەبوایە سەرەتا پێشبڕکێی خۆ پڕ چەککردن لە پێناو بەرگری لە خۆکردن بووایە، بەڵام ئەمڕۆ شێوازێکی شێتانەی پێوە دیارە، چونکە ئەگەر کار بەم شێوەیە بڕوا، ئەوا لە داھاتوو ھیچ ژیان لەسەر زەویدا نامێنێت".

 

ئاینشتاین لە بەرلین نیشتەجێبوو کە میوانەکانی لە سەرانسەری جیھان دەھاتن بۆ لای و گوێیان لە قسەکانی دەگرت، تا ساڵی ١٩٢٩ کاتێک تەمەنی گەیشتە پەنجا ساڵ بڕیاری ونبوونیدا و کەس نەیزانی لە کوێ دەژیت، لە ١٨ی نیسانی ساڵی ١٩٥٥ لە شاری پرینستۆن لە ویلایەتی نیوجێرسی لە ئەمریکا ئاینشتاین کۆچی دوایی کرد. زۆر لە زانکۆکان پێشبڕکێیان بوو تا مێشکی ئەم پیاوە بەدەست بھێنن تا نھێنیەکانی ئەم زانایە بزانن. ئەلبێرت ئاینشتاین پلەی گەورەترین زانای لە جیھاندا بەدەستی ھێنا، پاشان ئیسحاق نیوتن لە دوای ئەو دێت، و ئەم پلەیەی لە گۆڤاری جیھانی پێبەخشرا کە سەد زانا لە بەناوبانگترین زاناکانی ئەم بوارە بەشداریان تێدا کرد. زانا برایت جرین لە زانکۆی کۆلۆمبیای ئەمریکی دەڵێت: "تیۆرەکانی ئاینشتاین بە تایبەتی بیردۆزی ڕێژەیی ھەموو بیروڕایەکانی سەبارەت ، بۆشایی ئاسمان و کات گۆڕی، کە لە جیاتی ئەم دووانە جیھانێکی سەیر و جوڵاوی پێشکەش کرد کە بۆشایی و کات تێیدا دەجوڵێنەوە ھەرچەندە بیروڕاکانی زۆر قورسن بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئاینشتاین ھەر بە بەناوبانگترین زانا دادەنرێت و ھەر ئەم قورسییە بوو بە ھۆکاری ناوبانگیەکەی تا ئەمڕۆشی تێدابێت. چونکە بۆ زانست ژیا و خەباتی لە پێناو جێبەجێ کردنی تاقیکردنەوەکان و بیروڕاکانی دەکرد، ھەر بۆیە شوێنی خۆی لە مێژوودا دیاری کرد.

ارسال نظر برای این مطلب

کد امنیتی رفرش
درباره ما
Profile Pic
سڵاو خۆشه‌ویستان. به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ئاواتی کوردستان. ئێوه‌ی ئازیز به ناونووسین له‌م ماڵپه‌ڕه‌ی مه‌ریوان، ئه‌توانن نووسراوه‌کانی خۆتان (شێعر، چیرۆک و...) بڵاوی که‌نه‌وا. ئێمه له ته‌واوی ئه‌و که‌سانه که به فۆلکلۆری کوردی شاره‌زان، داوای هاوکاری ئه‌که‌ین. هیوادارم به هه‌نگاو دانین له‌م ڕێگایه بتوانین ئه‌نجومه‌نێکی تێکۆشه‌ر له سه‌ر ئاستی ئینتێڕنێت، دابمه‌رزێنین و به چاکی، خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی بکه‌ین و ده‌نگی خۆمان له‌ جیهان به‌رز و هاوار له‌ ئازادی بکه‌ین. به‌ڕێزان ده‌نگ و بۆچوونه کانی ئێوه ئه‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی خزمت گوزاری ئێمه. هیوا دارم کاتێکی به نه‌رخ له‌م ماڵپه‌ڕه به سه‌ر ببه‌ن. سه‌رنووسه‌ر: ئاواتی کوردستان
اطلاعات کاربری
  • فراموشی رمز عبور؟
  • نظرسنجی
    ئێوه خه ڵکی کام پارچه ی کوردستانن؟
    آمار سایت
  • کل مطالب : 87
  • کل نظرات : 30
  • افراد آنلاین : 5
  • تعداد اعضا : 32
  • آی پی امروز : 22
  • آی پی دیروز : 54
  • بازدید امروز : 193
  • باردید دیروز : 59
  • گوگل امروز : 6
  • گوگل دیروز : 10
  • بازدید هفته : 317
  • بازدید ماه : 1,578
  • بازدید سال : 7,532
  • بازدید کلی : 102,393
  • کدهای اختصاصی