هەی لایە لایە ڕۆڵە لای لایە
دنیا زیندانی پیاوی ئازایە
ڕۆڵە خرپن و دڵ پەرٶشەکەم
هێزی دوو ئەژنۆم جگەرگۆشەکەم
پێت بڵێم بۆچی ئەسیر کراوی؟
لە نێو لانکدا شەتەک دراوی
تا خووی پێ بگری، بە کۆت و زنجیر
بە پەل بەستراوی هیچ نەبی زویر
دەست و پێت لە ژێر کۆتدا نەتەزێ
ڕەمەقت نەڕوات، دڵت نەلەرزێ
ئەو بەند و کۆتە وەک شێری برسی
ئاڵۆزت بکات لە هیچ نەترسی
بۆ نیشتمانت بە دڵ بجۆشی
بۆ سەندنی ماف زیاتر تێکۆشی
هەی لایە لایە ڕۆڵە لای لایە
پیاوی ترسنۆک حیزی گشت لایە


کوردستان هەر وڵاتێکەو نابێت بە چوار
کوردستان هەر وڵاتێکەو نابێت بە چوار