loading...
ئـــــــــــــــــــــــاواتی کوردستان
آخرین ارسال های انجمن
ئاواتی کوردستان بازدید : 279 1392/07/07 نظرات (0)

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان : كاتژمێر 1:24 دوا نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ 29-9-2013 ‌، په‌لامارێكی تیرۆریستی كرایه‌ سه‌ر باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر. له‌سه‌ره‌تادا ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی پاسێك خۆكوژێكی تێدابووه‌ ویستوویه‌تی بچێته‌ ناو باره‌گای ئاسایش و له‌وكاته‌دا له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی ئاسایش ته‌قه‌ی لیده‌كرێت و له‌ ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌به‌رده‌رگای سه‌ره‌كی ده‌ته‌قێته‌وه‌ و له‌وكاته‌دا 4 خۆكوژ به‌ چه‌ك و رومانه‌وه‌ هه‌ول ده‌ده‌ن بچنه‌ ناو باره‌گای ئاسایش هه‌ولێر.  هه‌رچوار تیرۆریسته‌ خۆكوژه‌كه‌ له‌ لایه‌ن پاسه‌وان و كارمه‌ندانی ئاسایشه‌وه‌ ده‌كوژرێن، له‌دوای چه‌ند خوله‌كێك تیرۆریستێك به‌ ئامبولانسێك له‌ باره‌گای ئاسایش نزیك ده‌بێته‌وه‌ و دوای ئه‌وه‌ی راده‌گیرێت خۆی ده‌ته‌قێنێته‌وه.‌له‌ ئه‌نجامی ئه‌م كرداره‌دا 6 تیرۆریست كوژراون و به‌داخه‌وه‌ له‌ كاتی به‌رگریكردنی قاره‌مانانه‌ی كارمه‌ندانی ئاسایشدا 6 كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هیدبوون و (42) كه‌س له‌ كارمه‌ندی ئاسایش و پۆلیس و به‌رگری شارستانی برینداربوون.  له‌كاتێكدا سه‌ره‌خۆشیمان له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌ین و ئاواتی هه‌رچی زووتر چاكبوونه‌وه‌ی برینداره‌كان ده‌خوازین؛ خه‌لكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ له‌رووبه‌ رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان رژدتر و توندوتۆلترمان ده‌كه‌ن.ئه‌م هێرشه‌ له‌كاتێكدا ئه‌نجامدرا كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مه‌زنی دیموكراسیدا سه‌ركه‌وت و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناحه‌زانی كوردستان چاویان به‌م سه‌ركه‌وتنانه‌ی هه‌رێم هه‌ڵنایه‌ت.  دوای 6 ساڵ ئه‌مه‌یان یه‌كه‌م كرداری له‌مجۆره‌یه‌ له‌ هه‌رێم ئه‌نجامده‌درێت ، به‌ڵام بێگومان له‌میانه‌ی ئه‌م 6 ساڵه‌دا چه‌ندین جاره‌ هه‌وڵی له‌مجۆره‌یان هه‌بووه‌ كه‌ به‌ وریایی هێزه‌كانی ئاسایش پوچه‌لكراون.  پێویسته‌ له‌بیرمان بێت كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچه‌یه‌كی ئالۆزدایه‌ و هه‌وڵی ناحه‌زان و مه‌ترسیی تیرۆریستان بۆ تێكدانی سه‌قامگیریی كوردستان كۆتایی پێنه‌هاتووه‌، بۆیه‌ داوا له‌هاولاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین كه‌ یارمه‌تیده‌ر و پشتیوانمانبن بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌رو مالیان. داواتان لێده‌كه‌ین كه‌ بنكه‌كانی ئاسایش له‌هه‌ر دیارده‌یه‌كی نامۆ و گوماناوی به‌زووترین كات ئاگادار بكه‌نه‌وه‌. هاوكارییتان گه‌وره‌ترین فاكته‌ره‌ بۆ پوچه‌ڵكردنی نیازی گڵاوی تیرۆریستان.  تیرۆریستان شیواز و پیلانی نوێ به‌كاردێنن بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانیان به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌هاوكاریی هاوڵاتیان هه‌موو تواناكانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ قه‌لاچۆكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم له‌هه‌رشوێنه‌كه‌وه‌بێت.  له‌كۆتاییدا داوا له‌هاولاتیانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پابه‌ندبن به‌رێنماییه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ و هاوكارمان بن چونكه‌ هاوكاریتان گه‌وره‌ترین فاكته‌ری یارمه‌تیده‌ری پاراستن و به‌رده‌وامیی سه‌رمایه‌ی به‌نرخی ئاسایشی وڵاتمانه‌.

ارسال نظر برای این مطلب

کد امنیتی رفرش
درباره ما
Profile Pic
سڵاو خۆشه‌ویستان. به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ئاواتی کوردستان. ئێوه‌ی ئازیز به ناونووسین له‌م ماڵپه‌ڕه‌ی مه‌ریوان، ئه‌توانن نووسراوه‌کانی خۆتان (شێعر، چیرۆک و...) بڵاوی که‌نه‌وا. ئێمه له ته‌واوی ئه‌و که‌سانه که به فۆلکلۆری کوردی شاره‌زان، داوای هاوکاری ئه‌که‌ین. هیوادارم به هه‌نگاو دانین له‌م ڕێگایه بتوانین ئه‌نجومه‌نێکی تێکۆشه‌ر له سه‌ر ئاستی ئینتێڕنێت، دابمه‌رزێنین و به چاکی، خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی بکه‌ین و ده‌نگی خۆمان له‌ جیهان به‌رز و هاوار له‌ ئازادی بکه‌ین. به‌ڕێزان ده‌نگ و بۆچوونه کانی ئێوه ئه‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی خزمت گوزاری ئێمه. هیوا دارم کاتێکی به نه‌رخ له‌م ماڵپه‌ڕه به سه‌ر ببه‌ن. سه‌رنووسه‌ر: ئاواتی کوردستان
اطلاعات کاربری
  • فراموشی رمز عبور؟
  • نظرسنجی
    ئێوه خه ڵکی کام پارچه ی کوردستانن؟
    آمار سایت
  • کل مطالب : 87
  • کل نظرات : 30
  • افراد آنلاین : 1
  • تعداد اعضا : 32
  • آی پی امروز : 15
  • آی پی دیروز : 54
  • بازدید امروز : 126
  • باردید دیروز : 59
  • گوگل امروز : 3
  • گوگل دیروز : 10
  • بازدید هفته : 250
  • بازدید ماه : 1,511
  • بازدید سال : 7,465
  • بازدید کلی : 102,326
  • کدهای اختصاصی