مێژوو نوسان مێزووپوتامیا به وڵاتی ئومید و هیوا و گه‌ران بۆ به‌دی هاتنی ئازادی ناساندووه. سه‌رچاوه‌ی خه‌بات بۆ وه‌ده‌ست هینانی ئازادی مرۆڤایه‌تی یان گه‌راندۆته‌وه بۆ ئه‌م ناوجه‌یه پڕ به پیته. میزووپوتامیا وڵاتی ئیشتاره، مالیکردنی ئازه‌ڵ و چاندنی دانه‌وێله بۆ یه‌که‌م جار له‌م ناوچه‌یه به ده‌ست ژنان ئه‌نجام دراوه، هه‌ر بۆیه ژنان ده‌کرێنه خوداوهندوو ده‌گاته ئاستی پهرهستێشی خوداوه‌ندی و به ئیلاهه بوون. هه‌موو زانستوو لێکۆلینه‌وه‌کان ئکۆلۆژی ئه‌م راستیه‌یان سه‌لماندووه، به‌لام ئه‌وانه‌ی که له دوای ئیشتاره‌وه به‌جێ ماوه‌ن دواکه‌وتووترو بێچآرهترین ژنانی جیهانن که بنه‌مای خێزان و کۆمه‌ڵگای هه‌یی له سه‌ر ئه‌م ژنانه پێکهاتووه. ته‌نانه‌ت شوێنه‌وارانی که خوداوه‌ندی ژنی لێ له دایه‌ک بووه خاپوور و وێران کراوه، و بۆته که‌لاوه‌یه‌ک که جێپه‌نجه‌ی ژنی پێوه دیار نه‌ماوه. ئه‌م شوێنه‌ی که به لانکه‌ی مرۆڤایه‌تی ناوزه‌د ده‌کریت بۆته گۆره‌ستانی مرۆڤایه‌تی. و پێدا چونه‌وه به مێژووی ئه‌و سه‌ر ده‌مه وه‌کوو ئه‌وه‌وایه که گۆره‌کان هه‌ڵکه‌نین و رۆهیان به به‌ردا که‌ینه‌وه .به‌ر له هه‌ر شتێک پێدا چوونه‌وه و ناساندنی که‌سایه‌تیه‌کانی وه‌کوو ئیشتار و زه‌نۆبیا و ههتاکیلۆپاترا، سه‌میره، ئهمیسیهکان و هتد. که بناغه‌ی مێژوو و خه‌باتی ژنانیان ده‌ست پێ کردووه پێویسته. له دوای شه‌روو پێکدادانی خوداوه‌ندانی ژنان له گه‌ڵ خوداوه‌ندانی پیاوان له پانتیۆم دا(مه‌جلیسی خوداوه‌ندان که 3000 خوداوه‌ندی تیدا هه‌بوو) خوداوه‌ندی ژن تیامات که گه‌وره‌ترین خوداوه‌ندی ژن بوو له شهر له گه‌ڵ خوداوه‌ندی پیاو ماردۆک، شکه‌ستی خوارد.
شکه‌ستی تیامات پلانێک بوو که له لایه‌ن خوداوه‌نده پیاوه‌کانه‌وه دارێژرابوو بۆ ئه‌وه‌ی تیامات ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر نه‌بێت هه‌موو خوداوه‌نده‌کان هه‌ر یه‌ک به‌شێک له هێزی خۆیان دانا‌و مه‌ردۆخ که نیوی پیاو بوو و نیوی ئه‌ژدیهایان ساز کرد له سه‌ره‌که‌دا تیامات بردیه‌وه به‌لام دوای که‌وتنی مه‌ردۆخ له پشته‌وه خه‌نجه‌ر له تیامات ده‌دات و ده‌یکوژێت هه‌تا ئه‌و کات به‌شداری ژنان و پیاوان به یه‌ک ئه‌ندازه بوو له مه‌جلیسی خوداوه‌ندان دوابه‌دوای کوژرانی تیامات له مێژووی میتۆلۆژیدا به‌شدار بوونی ژنان له پانتیۆم دا به‌ره‌و که‌م بوون ده‌روات، ئه‌وه‌ش یه‌که‌مین شکه‌ستی ژنان به‌وو له مێتۆلۆژی و مێژووی ژنان دا.له مێتۆلۆژی گلگامیش دا بۆ یه‌که‌م جار ژن بووه ئامرازی به‌کار هێنان له لایه‌ن پیاوانه‌وه. ئه‌وه‌ش به‌م شیوازه بوو که تاپتیلا یه‌که‌مین ژن بوو که گلگامێش به کاری هینا بۆ فریودانی ئه‌نکیدۆ. بۆ ئه‌وه‌ی له سروستی بوون ده‌ری بینێت و بیهێنێته نێو گۆمه‌لگای شارهستانیهتهوه. ئه‌وه‌ش دووه‌م شکه‌ستی ژنان بوو له مێژوودا که بووه ئاله‌تی به‌کار هێنانی جنسی له لایه‌ن پیاوانه‌وه سوکایه‌تی پێ کردنی. دوابه‌دوا په‌ره‌ستگاکانی خوداوه‌ندی ژنان کران به شوێنی خۆشگوزه‌رانی پیاوان و به زۆری ده‌ست دڕێژییان دهکهرده سه‌ر ژنان له‌م شووێنه پێرۆزهی که زیاره‌تگای خوداوه‌ندی ژنان بوو .دروست بوونی دین و ته‌ک خودایی له‌و کاته‌وه ده‌ست ده‌ست پێ ده‌کات که ئیتر ژن واتای خۆی له ده‌ست داوه. ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی دین به‌م شێوازه‌ی هه‌یی دا برێژرێت، که ته‌نانه‌ت له بچوکترین ماف بێ به‌ری بێت.
له‌و کاته‌وه بوو که که‌سایه‌تی ژن واتای خۆی له ده‌ست ده‌دات و به‌ره‌و به کویله بوون ده‌روات و وه‌کو کالا بازه‌رگانی پێوه ده‌کرێت. به دریژایی 5000 هه‌زار ساڵ ژنان به کویله بوون و به بێ که‌سایه‌تی ژیانیان به سه‌ر بردووه. و به هاتنی دین (ئاین) ژن هه‌ر به ته‌واوی که‌سایه‌تی خۆی له ده‌ست ده‌دات و ته‌نانه‌ت وه‌کوو ئینسان چاوی لێ ناکردرێت سه‌ره‌رای ئه‌وش که‌سایه‌تیه‌کانی وه‌کوو(هاجه‌ره، سارا، مریه‌م، زێنه‌ب، ئامینه، فاتمه، ئایشێ، خه‌جیجه) توانیان له گۆشه‌یه‌کی میژوودا هه‌بوونی خۆیان بسه‌لمێنن و توانیان سه‌ره‌رای ئاسته‌نگیه‌کان رۆڵی خۆیان له ساختاری دینه‌کاندا بگێرن.هه‌ر وه‌کوو باسی لیوه ده‌کریت میسوپوتامیا وڵاتی به‌رینی کوردان بووه و که سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی دین و بیر‌و باوه‌ره‌کان تیدا خولقاون هاوکات رۆلێکی گرینگی له هه‌بوونی سیاسه‌تی ئه‌و کاتدا هه‌ببوه و خاوه‌ن هێز و جێگایه‌کی تایبه‌تی بووه. بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دراوسیکانی بتوانێت ئاشتی سه‌قامگیر بکات ئیمپراتوره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌م کچه‌کانی خۆیان پێشکه‌شی ئیمپراتوری دراوسی یان خاوه‌ن هێزی ده‌کرد. له‌وێ دا باس له نهفهرتهیتی ژنی پادیشای میسر که کچه کوردێک بووه ده‌کریت که پێشکه‌شی خوداوه‌ندی میسر کراوه.و گوایه باخچه‌ی هه‌ڵواسراوی بابل و باشوری میزووپۆتامیا بۆ کچه چیایی کوردستان درووست کراوه که ژنی ئیمپراتۆری فارس بووه که هه‌ر به کێوو و چیا دڵی کراوه‌ته‌وه. به گوێره‌ی گووته‌کانی تۆمابوا ژنانی گۆتیه‌کان خاوه‌ن هێز و گه‌ڵی جار سه‌رکێشی سوپا و هێرشه‌کانی گه‌لانی دراوسێیان کهردوه و رۆڵێکی گه‌وره‌یان بینیوه.
به‌وه‌ش دیار ده‌بیت که ژنان دیسانیش رۆڵی خۆیان له‌و سه‌رده‌م دا گیراوه به‌ڵام زۆر بهکمی باسی لێوه کراوه. پشت گوێ خستنی مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری، هاوکات زیاتر گرینگی دان به مێژووی سیاسی نه‌ک هه‌ر کورد به‌ڵکوو هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌گریته‌وه. و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ئیمه نه‌توانین دیمه‌نێکی راستینی رۆلی ژنان له مێژژوی کوردان به‌رچاو بخه‌ین. هه‌ر بۆیه‌شه ده‌بێ به ناچاڕێ په‌نا ببه‌ینه به‌ر ئه‌م یه‌ک دوو سه‌ده‌ی که له مێژوو تۆماری کراه‌و.ئه‌وه‌ش بۆ شایه‌که که له میژووی ژنان دا هه‌یه. ئیمه ده‌زانی کاتێک دوژمان هێرشیان کردۆته سه‌ر وڵاتی میسۆپۆتامیا یه‌که‌م کاریک که کردویانه ئاگریان له په‌رتوکخانه‌کان به‌ردواوه بۆ سرینه‌وه‌ی میژووی ئه‌و سه‌ر ده‌مه. ئه‌وه‌ش خۆی له خۆیدا گه‌وره‌تین شکه‌ستی زانیستی کۆمه‌ڵایه‌تی له گه‌ڵ خۆی هێناوه. ته‌نیا پشت به‌سته‌ن به گوته‌کانی زاره‌کی ناتوانێت راستینه‌ی ئه‌و کات بخاته روو. هه‌ر بۆیه‌ش گه‌لی کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک که له خاکێکی به پیت دا ژیاون زۆر جار هێرشی به‌م شێوازه‌ی کراوه‌ته سه‌ر و میژوو و زانستهکانی به تاڵان براوه. وه‌کوو مێژوو ناس هێرۆدۆد باسی لیوه ده‌کات میتسوپوتامیا ولاتی زانستی ئه‌ستێره ناسی، ریازیات، کۆمه‌لناسی، کشاوه‌رزی و ئاسه‌نگه‌ری بووه.
سه‌رچاوه‌کانی مێژووی به شانازیه‌وه باسی پله‌و پێگه‌ی هێندی ژنی نێوداری کۆمه‌ڵگه‌ی فۆئۆداڵی و خێله‌کی نێو کوهردان ده‌که‌ن. به‌ڵام ئه‌م نموونانه زیاتر پێوه‌ندیان به ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌کان زۆر به که‌می ده‌چنه نیوو بابه‌ته‌کانه‌وه و ته‌نیا له نێوه‌کان زیاتر زانیاری له بواری که‌سایه‌تیه‌کانمان بۆ وه‌ده‌ر ناخه‌ن.گه‌ڵێک له نوسه‌رانی به نێو بانگ وه‌کوو (دیللا ڤالییه و سۆن، ئیدمۆندز ، مینۆرکسی ، ڤیلجیڤسکی) و زۆر نووسه‌ری دیکه به‌م شێوه‌یه له مهر ژنانی کورد دواوه‌ن.تۆما بوا له مهر ژنانی کورد ده‌ڵێ که (( ژنان شان به شانی پیاو کار ده‌که‌ن و سه‌ره‌رای کاری ده‌ره‌وه کاری نێو ماڵیش به ئه‌وستۆ ئه‌وانه. شتێکی سه‌ره‌نج راکێش ئه‌وه‌یه له نێو کوردان، ژنان له دوای مردنی هاوسه‌ره‌کانیان جێگای مێرده‌کانیان ده‌گرنه‌وه جا چ له بواری ماڵ یان هۆز ، ته‌نانه‌ت له گۆره‌پانی شه‌ریش دا. لیرزی رۆژهه‌ڵات ناسی به‌نیو بانگ له مهر ژنانی کورد ده‌ڵێ پێوه‌ندی ژن و پیاوی کورد له ئاستێکی به‌رز دایه. و پیوه‌ندی هاوسه‌رێتی لایان زۆر به نرخ و پیرۆزه. پیاوانی کورد باوه‌رێکی زۆریان به ژنانیان هه‌یه و له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا پیاوه‌کان ته‌نیا یه‌ک ژنیان هه‌یه تا مردن.
بۆ نموونه بابی مێژوو نووسی کورد شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی باسی ده‌وڵات خانم ده‌کات که له ساڵی 1316-1317 له میرنشینئ لوری بچوک له دوای مردنی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست. وه‌هه‌ر وه‌ها باس له وه ده‌کات که له‌و ناوچه‌یه کۆمه‌ڵه خێڵه‌کیه سه‌ردارانی هۆز و خێله‌کان ئاماده نه‌بوون مل بۆ ده‌وڵه‌ت خانم بده‌ن ، ئه‌وێش به ناچاری ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵده‌گرێت و ده‌یدات به میرعهزهدین حوسه‌ینی برای. هه‌روه‌ها شه‌ره‌فخان باسی حه‌لیمه خانمی هه‌کاری، کوێخا نیرگزی شوانمان بۆ ده‌کا که‌له نێو ئه‌و ده‌وه‌ره نێوبانگیان ده‌رکردووه. له نێو ژنانی شاعێر‌و نووسه‌رانی سه‌ده‌کانی رابردوودا ماه شه‌ره‌فخانی ئه‌رده‌ڵان که به مه‌ستووره‌ی ئه‌رده‌ڵانی ناسراوه رۆڵێکی مهزهنی بینیوه.مه‌ستووره خانی ئه‌رده‌ڵان سه‌ر باری دیوانی شێعره‌که‌ی که له بیست هه‌زار به‌یت پێک هاتووه و له ساڵی 1926 له ژێر نیوی (دیوان ماه شه‌ره‌ف خانم کوردستانی _ مه‌ستووره) له چآپ دراوه مێژووی ئه‌رده‌لانی نوسیوه‌ته‌وه که له سه‌ر ده‌می خۆی دا مێژوو نوسینه‌وه ته‌نیا کاری پیاوان بووه. به وته‌ی خانمه رۆژهه‌ڵات ناسی رووسی ڤاسیلییڤا مه‌ستوره خانم شوێنێکی تایبه‌تی له هیستوگرافی ئه‌رده‌ڵاندا له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه.


حقیقتی ناب از تاریخ عظیم کُردستان بزرگ
کوردستان هەر وڵاتێکەو نابێت بە چوار