عه‌بدولره‌حمان قاسملوو له شه‌و زستان) شه‌وی یه‌لدای ساڵی 1309)ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 22ی دیسامبری ساڵی 1930 زایینی‌دا له شاری‌ورمێ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خاوه‌ن مڵكی ده‌ست ڕۆیشتوودا له دایك بوو. خوێندنی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی، پێشان له ورمێ‌و دوایه له‌تاران ته‌واوكرد. هێشتازۆر منداڵ بوو كه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له سیاسی‌یه‌كان ئاشنا بوو‌و بیر‌وباوه‌ڕی ئازادیخوازانه له مێشكی‌دا جووڵا. بۆ خۆی له‌م باره‌یه‌وه له‌كتێبی "دا پاش باسی سه‌فه‌ری 30 كه‌س له كورده‌كان بۆ باكۆ له سه‌ر بانگهێشتنی‌ده‌وڵه‌تی شووره‌وی،ده‌نووسێ :"هه‌ر چه‌ند ئه‌و كاته من ته‌مه‌نم یازده ساڵ بوو، به‌ڵاموه‌ك زۆر منداڵی ئه‌و سه‌رده‌مه سیاسه‌ت سه‌رنجی راكێشا بووم. بابم یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و هه‌یئه‌ته بوو. زۆر باشم له بیره كه‌له باكۆ هاته‌وه چه‌ندین تاقه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو، تا پڕێكی‌باشیشی پێ بوو. وادیاره سۆویتی‌یه‌كان قه‌ند‌و تفه‌نگ‌و شتی دیكه‌یانبه دیاری دابوو به هه‌موو ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت. قه‌ند به تایبه‌تی‌زۆر به نرخ بوو، چونكه ئه‌و كاته له‌ئێران زۆر كه‌م و گران بوو. من ئه‌و كاره‌م زۆر پێ سه‌یر بوو، چونكه له‌ماڵی ئێمه براكانم و ئامۆزاكانم كه له من گه‌وره‌تر بوون، باسی‌ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌بابم له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه چوون بۆ باكۆ حه‌ق‌وئازادیی كوردان داوا بكه‌ن. بۆیه راست‌و ره‌وان له بابم پرسی: ئه‌دی‌مافی كوردان چی لـێ هات؟"
) چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی، چاپی دووهه‌م، 1367 لاپه‌ری 62ـ 61.)
عه‌بدولره‌حمان قاسملووساڵی 1324 تێكۆشانی سیاسیی خۆی به دامه‌زراندنی‌یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكرات له شاری ورمێ ده‌ست پی كرد. ساڵی 1325كۆماری كوردستان له‌مه‌هاباد رووخا. به دوای ئه‌و دا ئه‌ویش بۆ خوێندن چووه تاران. ساڵی 1327 بۆدرێژه پێدانی خوێندن چوو بۆ پاریس پایته‌ختی فه‌رانسه. گه‌یشتنی به‌پاریس هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ته‌قه كردن له شا له زانستگه‌ی تاران (25ی‌رێبه‌ندانی 1327) كه بوو به هۆی له نێو چوونی ئازادی‌یه‌دێموكراتی‌یه‌كان له سه‌رانسه‌ری ئێران‌دا. به‌و بۆنه‌یه‌وه‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رینی خوێندكاره ئێرانی‌یه‌كان له پاریس پێك هاتكه له‌وێ داعه‌بدولره‌حمان قاسملوو به درێژی له دژی شا‌و رێژیمه‌كه‌ی قسه‌ی كرد له ئاكام داخوێندكاران په‌یامێكی ئیعترازییان بۆ حه‌مه ره‌زا شا نارد. ئه‌م كاره‌بوو به هۆی فشاری باڵیۆزخانه‌ی ئێران له پاریس، ته‌نانه‌ت حكوومه‌تی‌فه‌رانسه بۆ سه‌ر قاسملوو. سه‌رئه‌نجام ناچار بوو پاریس به جێ بهێڵی‌ووه‌ك یه‌كه‌م بوورسیه‌ی ئێرانیی "یه‌كیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی‌خوێندكاران" چوو بۆ پراگ پێته‌ختی چیكوسڵۆواكی. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌له فه‌رانسه بوو، به هاوكاریی چه‌ند خوێندكاری دیكه‌ی‌كورد"كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له ئورووپا"یان دامه‌زراند.له‌وماوه‌یه‌دا كه له پڕاگ خه‌ریكی خوێندن بوو له تێكۆشانی‌یه‌كیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی خوێندكارانیش‌دا به‌شدار بوو. ساڵی 1330 به‌نوێنه‌رایه‌تیی خوێندكارانی ئێران له دووهه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرێكخراوه‌دا كه له شاری پڕاگ گیرا، به‌شدار بوو.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌داوه‌ك نوێنه‌ری ئێران له زۆركۆبوونه‌وه‌و كۆنفرانسی فیدراسیۆنی جیهانیی لاوان‌دا له شاری بووداپێست پێته‌ختی مه‌جارستان به‌شدار بوو.ساڵی 1331 له سه‌رده‌می حكوومه‌تی میللیی‌دوكتور موسه‌دیق‌داعه‌بدولره‌حمان قاسملوو پاش ئه‌وه‌ی له زانستگه‌ی پڕاگ‌دا لیسانسی‌زانسته كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌یه‌كانی وه‌رگرت گه‌ڕایه‌وه ئێران. ئه‌وكاته له نێوانحیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌وحیزبی تووده‌ی‌ئێران دا یه‌كیه‌تیی ته‌شكیلاتی هه‌بوو. قاسملوو پاش شه‌ش مانگ تێكۆشانله‌تاران هاته‌وه مه‌هاباد‌و له‌وێ به‌رپرسایه‌تیی كاری حیزبی‌به‌ئه‌ستۆ گرت.پاش كودیتای شوومی 28ی گه‌ڵاوێژی 1332 ناچار بوو به ته‌واوی خۆی‌بشارێته‌وه‌و به نهێنی له تاران و له كوردستان خه‌ریكی كاری حیزبی‌بێ. له‌و ماوه‌یه‌دا عه‌بدولره‌حمان قاسملوو سه‌رپه‌رستیی‌رۆژنامه‌ی "كوردستان" ئۆرگانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی به ئه‌ستۆوه بوو كه ته‌نیا پێنج ژماره‌ی به نهێنی لـێ ده‌رچوو. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌ش دا بوو كه كۆمیته‌یه‌كی سه‌رانسه‌ری بۆ كاروباری‌حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و پێك هات. عه‌بدولره‌حمانقاسملوو پاش پێنج ساڵ تێكۆشانی سیاسی له ئێران و به‌تایبه‌تی له‌كوردستان، ساڵی 1336 جارێكی دیكه چۆوه چیكوسڵۆواكی، ساڵی 1337 پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی‌عێراق و بووژانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی عێراق قاسملووله‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامی مه‌سئوولی دیكه‌ی حیزبی هه‌وڵیان دا له‌رێگای عێراقه‌وه رێكخراوه‌كانی حیزبی زیندوو بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام به‌هۆی كارشكێنیی هێندێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی‌پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق له‌و كاره‌دا سه‌رنه‌كه‌وتن. ساڵی 1339 عه‌بدولره‌حمان قاسملوو به‌ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی عێراق له‌و ولاته ده‌ركرا‌و گه‌ڕایه‌وه بۆپڕاگ.ساڵی 1341 قاسملوو له‌زانستگه‌ی پڕاگ دوكتورای زانستی ئابووریی‌وه‌رگرت‌و هه‌تا ساڵی 1349 له زانستگه‌ی پڕاگ ده‌رسی "ئابووریی سه‌رمایه‌داری‌و ئابووریی سۆسیالیستی‌وتیئۆریی هه‌ڵدانی ئابووری" ی گوته‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا دوكتورقاسملوو چه‌ندین كتێب‌و نامێلكه‌ی له سه‌ر گیر‌و گرفته ئابووری‌وكۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌یه‌كان نووسی كه له هه‌موویان به ناوبانگتركتێبی "كوردستان‌و كورد"ه. ئه‌م كتێبه له جێ‌دا به زمانی چێكی‌نووسراوه، تا ئێستا به زمانه‌كانی ئینگلیسی، سڵۆواكی، له‌هێستانی،عه‌ره‌بی‌و كوردی‌و فارسی‌و هێندی‌وچه‌ند به‌شیشی به فه‌رانسه‌یی چاپ‌و بڵاو كراوه‌ته‌وه. دوكتور قاسملوو زمانه‌كانی‌كوردی،فارسی ، توركی ، عه‌ره‌بی ،فه‌رانسه‌وی ، ئینگلیسی ،چیكی ورووسی به باشی ده‌زانی‌و به زۆر زمانی دیكه‌ش وه‌كئه‌لمانی و زمانه‌كانی‌سلاو تا راده‌یه‌ك ئاشنا بوو. ساڵی 1349 پاش ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی 11ی‌مارس‌و رێككه‌وتنی نێوان رێبه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی كوردله كوردستانی عێراق‌و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته ئیمكانی تێكۆشانی‌سیاسی له‌كوردستانی ئێران زیاتر بوو.
له‌و كاته‌دادوكتور قاسملوو له ئورووپا گه‌ڕایه‌وه‌و به هاوكاریی چه‌ند كه‌س له یارانی نیزیكی‌ئه‌ركی زیندوو كردنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی حیزبی دێموكراتی به‌ئه‌ستۆگرت. له كۆنفرانسی سێهه‌می حیزب‌دا كه مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی 1350گیرا،دوكتور قاسملوو به‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و پاشان به سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستان هه‌ڵ‌بژێردرا‌و له‌و كاته‌وه له هه‌مووكۆنگره‌كانی حیزبی دا وه‌كسكرتێری گشتی هه‌ڵ بژێرایه‌وه. به‌م جۆره بۆ ماوه‌ی هه‌ژده ساڵ وه‌ك رێبه‌رێكی‌كارزان‌و شاره‌زا له پله‌ی یه‌كه‌می مه‌سئوولییه‌ت‌دا كاروباری‌حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی له یه‌كێك له سه‌ختترین قۆناخه‌كانی خه‌باتی ئه‌م حیزبه‌دا به‌ڕێوه‌برد.مامۆستای رێبه‌ر دوكتور قاسملوو رۆژی22ی پووشپه‌ری ساڵی1368 (13ی‌ژوئیه‌ی1989) له كاتێك‌دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگای چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی‌مه‌سه‌له‌ی كورد له ئێران‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند نوێنه‌ری حكوومه‌تی‌كۆماری ئیسلامی له وییه‌ن له سه‌ر مێزی وتووێژ دانیشتبوو له‌گه‌ڵ هاوڕێی تێكۆشه‌ر كاكعبدالله قادری ئازه‌ر ئه‌ندامی كۆمیته ی‌ناوه‌ندی‌و نوێنه‌ری حیزب له ئورووپا به ده‌ستی‌به ناو نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت بۆ وتووێژی ئاشتی، شه‌هید كرا. له‌وتیروره ناجوانمێرانه‌یه‌دادوكتور فازل ره‌سووڵ كوردی عێراقیی مامۆستای زانستگه له‌وییه‌نیش هه‌ر به ده‌ستی ئه‌و تیروریستانه شه‌هید بوو.


موحه‌ممه‌د کابولی (مامۆستا قانع)
کوردستان هەر وڵاتێکەو نابێت بە چوار