loading...
ئـــــــــــــــــــــــاواتی کوردستان
آخرین ارسال های انجمن
ئاواتی کوردستان بازدید : 229 1392/05/03 نظرات (0)

هێرشی فەرهەنگی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (لێکدانەوەیەکی ئاماری): تاکوو ئێستا له‌ هیچ‌یه‌ک له‌ سه‌رژمێری‌یه‌کانی ئێران‌دا پرسیار ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندی‌یه نه‌ته‌وه‌یی‌و زمانی‌یه‌کان نه‌کراوه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌و جۆره‌ پرسیارانه‌ له‌ سه‌رژمێریی ساڵی 1365دا باس کرابوون* به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌قیقی حه‌شیمه‌تی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ ئێران‌دا دیاری نه‌کڕێ‌و هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ هۆی خوڵقانی کێشه‌ی سیاسی، ئه‌م پرسیارانه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای سەرژمێری‌یه‌که‌وه‌ هه‌ڵگیران، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش‌دا ناوه‌ندی ئاماری ئێران نێوه‌ نێوه‌ هه‌ندێک ئاماری تایبه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌و زمان بڵاوده‌کاته‌وه‌ که‌ زۆر جێگای متمانه‌ نین چونکه‌ ئه‌و ئامارانه‌ زۆرتر ناوچه‌یه‌ک یان بابه‌تێکی تایبه‌ت ده‌که‌نه‌ ئامانج. بۆیه‌ ناکرێ زۆر پشتیان پێ ببەسترێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش‌دا ئه‌گه‌ر چاو به‌ ئامارو ژماره‌کانی زمان‌و نه‌ته‌وەدا‌ ده‌خشێنین ده‌بینین که‌ ڕێژه‌کان به‌ درێژایی کات گۆڕاون‌و پێ‌دەچێ ‌ له‌ بلاوکردنه‌وه‌ی ئاماره‌ ڕاسته‌کان خۆببوێرن. یه‌کێک له‌و ئامارانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گه‌ڵاوێژی 1370 که‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماری ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، لێکۆلینه‌وه‌که‌ له‌ سه‌ر زمانی دایک وه‌ک یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی دیاریکردنی نه‌ته‌وه‌ ئەنجام دراوه‌. ئه‌م لێکۆلینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر 49558 دایک ئه‌نجام درا‌. له‌ کۆتایی ئه‌م لێکۆلینه‌وه‌یه‌دا ئه‌م ڕێژه‌یه‌ دەرکەوت: 46.2% به‌ زمانی فارسی، 20.6% به‌ زمانی ئازه‌ری‌و 10% به‌ زمانی کوردی‌و 8.9% به‌ زمانی لۆری‌و 7.2% به‌ زمانی شومالی، 3.5% به‌ عه‌ڕه‌بی، 2.7% به‌ به‌لووچی، 0.6% به‌ ترکمنی، 0.1% به‌ ئه‌رمه‌نی، 0.2% به‌ زمانەکانی دیکه‌ ئاخاوتنیان ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه‌ سه‌رژمێری‌یه‌کی دیکه‌ی له‌و بابه‌ته‌ که‌ ساڵی 1373 ئه‌نجام دراوه‌ ده‌بینین که‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا دێ، یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ که‌ ڕێژه‌کان ده‌گۆڕێن ڕێژه‌ی له‌دایک‌بوون‌و مردن‌ له‌ ناوچه‌کانی ئێران‌دایه‌ که‌ زۆر جیاوازه‌‌، ڕێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ که‌ دوای له‌ دایک بوونیان له‌ ژیان‌دا ده‌مێنن له‌ پارێزگاکانی نێوه‌ڕاستی ئێران زۆرتره‌ تا پارێزگاکانی ناوچه‌ کوردنشینه‌کان.

 

ئه‌مه‌ش زۆرتر بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ بواری له‌ش‌ساغی له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان زۆر که‌متره‌ تا ناوچه‌کانی‌ دیکەی ئێران، هه‌رله‌و کاته‌‌دا ناوه‌ندی ئاماری ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌کان له‌ ئێران‌دا ئاشکرا نەکاو بتوانن هێرشی که‌لتووریی خۆیان به‌ شێوه‌یه‌کی ڕێک‌وپێک‌و بێ‌کێشه‌ ببه‌نه‌ پێشێ، هیچکات له‌ سه‌رژمێری‌یه‌کانیان‌دا باس له‌ نه‌ته‌وه‌و وابه‌سته‌گی قه‌ومی ناکرێ. زمان یه‌کێک له‌ فاکته‌ره‌ گرنگه‌کانی دیاری‌کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌، یه‌کێک له‌ سیاسه‌ته‌کانی ڕێژیمه‌کانی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ بووە که‌ بتوانن به‌ کارتێکەریی که‌لتووری‌و زاڵ‌کردنی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست بار‌ی دیموگرافیی دانیشتووان بگۆڕن‌و قورسایی ئه‌و ناوچانه که‌ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌یان تێدا ده‌ژین به‌شێوه‌ی هێرشی که‌لتووری که‌م بکه‌نه‌وه‌.ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ زۆرتر له‌و هێرشه‌ که‌لتووری‌یه‌ بزانین ده‌بێ به‌وردی بڕوانینه‌ نه‌خشه‌یه‌ک که‌ ناوه‌ندی Courtesy of Columbia.edu له‌ ساڵی 2005 دا بڵاوی کردۆته‌وه‌و باس له‌ شێوه‌ی دابه‌ش‌بوونی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران‌و ئه‌و زمانانه‌ ده‌کا که‌ له‌ ئێران‌دا قسه‌یان پێ‌ده‌کرێ. له‌م نه‌خشه‌یه‌‌دا ده‌رباره‌ی زمانه‌کان دوو مێژووی جیاوازی به‌راورد کردوه‌ یه‌کێکیان له‌ ساڵی 1964و ئه‌و‌ی دیکه‌یان له‌ سالی 2004 دایه‌، له‌م به‌راورده‌دا ده‌بینین که‌ زمانی فارسی چۆن ته‌شه‌نه‌ی کردۆته‌ نێو زمانه‌کانی دیکه‌ی ئێران‌و زۆربه‌یانی به‌ڕیژه‌یه‌کی زۆر دابه‌زاندوه‌و هه‌روه‌ها هه‌ندێکیانی لەنێو بردوه‌. بۆ نموونه‌ له‌ ساڵی 1964دا ڕێژه‌ی زمانی فارسی له‌ ئێران‌دا 51.4 % بووه‌، ئه‌مه‌ له‌ کاتێک‌دایە که‌ ڕێژه‌ی زمانی ئازه‌ری 19.3 و زمانی کوردی 8.2% بووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاو له‌ ڕێژه‌کانی ساڵی 2004 ده‌که‌ین ڕێژه‌ی زمانی فارسی به‌ زیادبوونێکی 12% بۆته‌ 63.3% له‌ به‌رامبه‌ردا زمانی ئازه‌ری 6.3% که‌می کردوه‌و بۆته‌ 13% و زمانی کوردی 1.2% که‌م کردوه‌و بۆته‌ 7% ، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م ڕێژانه‌ له‌ ناوه‌نده‌ سه‌رژمێری‌یه‌کانی دنیادا جیاوازی‌یه‌کی زۆریان هه‌یه‌.

 

به‌ڵام ‌ له‌ هه‌موویان‌دا زمانی فارسی له‌ ئێران‌دا به‌هۆی سیاسه‌تی هێرشی که‌لتووریی نه‌ته‌وه‌یی باڵا ده‌ست له‌ ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوودا به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر زیادی کردوه‌و ئەم هێرشە که‌لتووری‌یەش وا دەکا کە لە داهاتووی دووردا مەترسی ئەوە بێته‌ پێش کە زمانەکان لە ئێران‌دا جگە لە فارسی هه‌وڵی لەنێوبردن‌و تواندنه‌وه‌یان ‌بدرێ.یەکێكی دیکە لە هۆکارەکانی دواکەوتنی ناوچە کوردنشینەکان لە بواری فەرهەنگی‌دا گرنگی‌نەدان بە سالۆنەکانی سینەما لەو چوار پارێزگا کوردنشینەیە چونکه‌ سینەما بە یەکێک لە لایەنەکانی پەیوەندیدار بە که‌لتوورو فەرهەنگی هەرناوچەیەک دادەنرێ. بەدەیان فیلم‌سازو ئەکتەری سینەمایی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵ‌کەوتن، بەڵام هیچکات نەیان‌توانی بەرهەمەکانی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشان بدەن یان لە سینەمای ئێران دەورێکی ئەساسی ببینن. دواتر کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆربەی زۆری سیناریۆو فیلمەکانی سینەماکارانی کوردستانی یان راگرت یان ئیجازەی پەخش‌و بلاوکردنەوە له‌ ئێرانی پێ‌نەدان. هەر بۆیەشە زۆربەیان پەنایان برد بۆ دەره‌وەی وڵات‌و لەوێ فیلمیان بەرهەم هێناو نیشانیان‌ داو تەنانەت خەڵاتە جیهانی‌یەکانیشان بردەوە. جگه‌ لەوەش‌، هۆڵه‌کانی سینەما له‌ ناوچە کوردنشینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیان ئەوەندە کەمە کە لە پەنجەی دەست تێ‌ناپەڕێ. لە پارێزگاکانی ورمێ، کوردستان، کرمانشان، ئیلام تەنیا ١١ هۆلی سینەما هەیە کە جێگای ٦٩٢٦ کەسیان هەیە، لە پارێزگای ئیلام‌ تەنیا ١ سینەما هەیە، ئەگەر ئەو رێژەیە بەراورد بکەین بە ڕێژەی دانیشتووان، دەبینین بە ٧٥٠ هەزار کەس یەک کورسیی سینەمایان بەر دەکەوێ کە بە بەراورد لەگەڵ ناوەندی ئێران ڕێژەیه‌کی یه‌کجار نزمه‌. بۆ نموونە شاری تاران ٥١ سینەمای لێ‌یە کە ئەگەر بەراورد بکرێ بە رێژەی دانیشتووان، دەبینین هەر ٢٠٠هەزار کەس کورسی‌یەکی بەر دەکەوێ. کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم بوارەش‌دا هەوڵی داوە زۆر کەمتر گرنگی بدا بە کورستان‌و خەڵکەکەی .

مطالب مرتبط
ارسال نظر برای این مطلب

کد امنیتی رفرش
درباره ما
Profile Pic
سڵاو خۆشه‌ویستان. به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ئاواتی کوردستان. ئێوه‌ی ئازیز به ناونووسین له‌م ماڵپه‌ڕه‌ی مه‌ریوان، ئه‌توانن نووسراوه‌کانی خۆتان (شێعر، چیرۆک و...) بڵاوی که‌نه‌وا. ئێمه له ته‌واوی ئه‌و که‌سانه که به فۆلکلۆری کوردی شاره‌زان، داوای هاوکاری ئه‌که‌ین. هیوادارم به هه‌نگاو دانین له‌م ڕێگایه بتوانین ئه‌نجومه‌نێکی تێکۆشه‌ر له سه‌ر ئاستی ئینتێڕنێت، دابمه‌رزێنین و به چاکی، خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی بکه‌ین و ده‌نگی خۆمان له‌ جیهان به‌رز و هاوار له‌ ئازادی بکه‌ین. به‌ڕێزان ده‌نگ و بۆچوونه کانی ئێوه ئه‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی خزمت گوزاری ئێمه. هیوا دارم کاتێکی به نه‌رخ له‌م ماڵپه‌ڕه به سه‌ر ببه‌ن. سه‌رنووسه‌ر: ئاواتی کوردستان
اطلاعات کاربری
  • فراموشی رمز عبور؟
  • نظرسنجی
    ئێوه خه ڵکی کام پارچه ی کوردستانن؟
    آمار سایت
  • کل مطالب : 87
  • کل نظرات : 30
  • افراد آنلاین : 1
  • تعداد اعضا : 32
  • آی پی امروز : 15
  • آی پی دیروز : 54
  • بازدید امروز : 127
  • باردید دیروز : 59
  • گوگل امروز : 3
  • گوگل دیروز : 10
  • بازدید هفته : 251
  • بازدید ماه : 1,512
  • بازدید سال : 7,466
  • بازدید کلی : 102,327
  • کدهای اختصاصی