
شێرکۆ بێکەس، شاعیری رەنج و ئازادی میللەتێک، شاعیری جوانی و ئەڤین، شاعیر هاوار و شیوەنی گەلێ بوو لە سەدەی بیستەمی پڕ تراژیکی کورددا
هاوارێک بوو بۆ دەنگی کورد، هاوارێک بۆ ئەدەبی بەجێماوی کورد لە کاروانی ئەدەبی جیهانی
هاوارێک بوو بۆ مانەوە ، ئەو دواجار ... لە رۆژێکی خەمباری هەموومانا، دوور لە نیشتمان، بۆ ئەوەی نیشتمانەکەی، داربەڕووەکان، قەندیل و گوڵە کێویلەکان و رووبار و کانیاوەکان لێی عاجز نەبن، بۆ ئەوەی هەڵبجە هەست بە بێکەسی نەکات، دوووووووووووور لە نیشتمان، بۆ هەمیشە بێدەنگی هەڵبژارد..... ئەو دواجار وەک شێعر سەری نایەوە، بوو بە قەسیدەیەک لە دڵی هەموومانا .... خۆشمانەوی، جێگات بۆ هەمیشە لە دڵماندا کەسک و سەوزە .. ئیمپراتووری مەزنی شێعر.. بەخێر چی ...
لە ئەمڕۆوە
رێز لە شێعر دەگرین
رێز لە نیشتمان دەگرین
رێز لە خاک ئەگرین
رێز لە ئەوین و ژیان دەگرین
رێز لە ئازادی ئەگرین
چونکە حورمەت دەبەخشیتە هێمنی تۆ! ئەی مامۆستا!


برابری کجاست؟!
کوردستان هەر وڵاتێکەو نابێت بە چوار