كیژەكەی كافرۆش"خەجیج" مۆنالیزای كورد، بەهۆی جوانییەكەی ئەفسەرێكی ئینگلیز لە هەولێر دەیڕفێنی و دەیبا بۆ بەریتانیا: خەجیج جومعە مەولود شكاك كە لەناو كوردان بە كیژەكەی كافرۆش ناسراوە، ساڵی 1934 لەو كاتەی كە تەمەنی لە كچێكی دوانزە ساڵیدا بەولاوە زیاتر نەبوو لە رێگای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە نزیك تەكیەی شێخ عەبدولكەریم لە شاری هەولێر، لە لایەن ئەفسەرێكی باڵای سوپای ئینگلیز كە ئەوكاتە ئێراق لە ژێر فەرمانڕەوایەتی ئەوان دادەبێت، لە دوای چەند جارێك خوازبێنیكردن و وەرنەگرتنەوەی وەڵامێكی ئەرێنی لە لایەن باوكییەوە، لە رێگای گەڕانەوەی و جێهێشتنی دوكانی كافرۆشی باوكی بە چەند خولەكێك، دەڕفێنرێت. بە چەند مانگێكیش دوای رفاندنەكەی، باوكی خەجیج "كچی كافرۆش" پاش تۆماركردنی داواكەی لەلایەن بنكەی پۆلیسی جولەكەكان لە گەڕەكی تەعجیل ئاگادار دەكرێتەوە كە كچەكەی لە وڵاتی بەریتانیایە.شێرزاد محەمەد، برازاكەی خەجیج درێژە بە قسەكانی دەدا و دەڵێ "باوكی خەجیج كە دەكاتە باپیرەی من، هەم سەركردەیەكی سەربازی و هەم هەڤاڵ و دۆستی سمایل ئاغا "سمكۆی شكاك" بووە، لە دوای بە ناهەق كوشتنی سمایل ئاغا لە لایەن رژێمی شاهەنشایی ئێران لە ساڵی1930 بە نائومێدی باروبنەی تێكدەنێ و ساڵی 1934 گوندی "گەنگەچین" لە رۆژهەڵاتی كوردستان جێدێڵێت و خۆی و كچ و كوڕە جمكەكەی "خەجیج و محەمەد" لەگەڵ دوو كچی سمكۆی شكاك "سافیە و سورمێ" لە هەولێر دەگیرسێنەوە .كوڕە براكەی كچی كافرۆش دەڵێ، ئەو چی لە باوكی گوێ لێبووە ئەوەش بۆ ئێمە دەگێڕێتەوە "باپیرم لە ساڵی 1934 بە پەناهەندەیی كەوتە ئێراق و لە شاری هەولێر گیرسایەوە، ئەو كاتە خەجیجی پوورم و براكەی كە باوكی منە هەردووكیان تەمەنیان دوانزە ساڵ بوو، چونكە جمكبوون و لە ساڵی1922 لە دایكببوون، جگە لەم دووانەش باپیرم هیچ منداڵێكی دیكەی نەبووە.
| عنوان | پاسخ | بازدید | توسط |
| |
0 | 551 | avat_peeler |
| |
0 | 469 | avat_peeler |
| |
0 | 432 | avat_peeler |
| |
0 | 570 | avat_peeler |
| |
0 | 517 | avat_peeler |
| |
1 | 571 | ranger |
| |
0 | 467 | avat_peeler |
| |
3 | 1010 | avat_peeler |
| |
0 | 428 | nasim-e-danesh |
| |
1 | 482 | avat_peeler |
| |
1 | 466 | avat_peeler |
| |
2 | 771 | nasim-e-danesh |



برابری کجاست؟!
کوردستان هەر وڵاتێکەو نابێت بە چوار