ئه لف) جیاوازیی زاراوه کان: هۆکاره کانی جیاوازیی زاراوه کانی زمانی کوردی فراوانن؛ به ڵام دوو هۆکاری سه ره کیی جوغرافیا و سیاسه ت، له توێژینه وه کاندا، به رچاوترن؛ لێره دا ئه م دوو هۆکاره ده خه ینه به ر باس:
1- جوغرافیا: بارودۆخی جوغرافیایی و سروشتی کوێستانیی ئه م وڵاته، هه بوونی شاخ و کێو و ده ربه ندی فراوان، فراز و نشێوی به رچاو له گه ڵ هه بوونی سه رمای کوشنده و بارینی به فر و باران له ئاستێکی به رزدا و سه ر چاوه گرتنی چۆم و ڕووباری به لرفه و هه ڵکه وتن له لێژایی و شوێنی مه ترسیدار، له لایه کی دیکه وه نه بوونی ڕێگای هاتوچۆی شیاو و پێوه ندیی گونجاو له م ناوچه دا، زۆرینه ی تیره و و هۆزه کانی کوردی له یه کترین دابریوه و پێوه ندییانی لاواز کردووه؛ به م پێیه هاوئاهه نگی، یه کریزی و پێوه ندیی فه رهه نگییان لاواز بووه؛ که وایه ئه و هۆکارانه وه و هه روه ها گۆشه نشین بوونی کورده کان، بوونه ته هۆی ڕه گداکوتانی جیاوازیی نێوان زاراوه کانی زمانی کوردی. به ربڵاویی عه شیره ته کان، خێڵ و تیره کانی کورد و جیایی نێوانیان، بوونه ته هۆی ئه وه ی که وێژه یه کی هاوبه ش له کوردستاندا نه یه ته دی و کاریگه رییه کی گشتی که دواتر دایناوه، بووه ته هۆی هاتنه دیی چه ندین زاراوه ی جیاواز؛ به ڵام سه ره ڕای هه موو ئه مانه ده توانین بڵێین هه موو زاراوه کانی زمانی کوردی، له یه ک سه رچاوه هه ڵقوڵاون.
2- سیاسه ت: کوردستان هه تا ئه مڕۆ، یه کێتی و ده سه ڵاتێکی سیاسیی به رچاوی نه بووه که سه رجه می ناوچه کانی بگرێته به ر؛ بێگومان ئه م دابه شبوونه بووته هۆی ئه وه ی که فه رهه نگ و وێژه یه کی یه کگرتوو پێک نه یه ت؛ گه رچی ده سه ڵات و میرنشینی سه ربه خۆ، به تایبه ت له سه رده می خه لافه ت و ئیسلامییه کاندا له کوردستاندا دامه زراون، به ڵام نه یانتوانیوه زمانێکی یه کانگیر بیننه دی، چوون میرنشینه کان، هه رکام به زاراوه ی ناوچه یی خۆیان گرینگییان داوه و بیریان له زمانێکی یه کگرتوو نه کردوته وه.


برابری کجاست؟!
کوردستان هەر وڵاتێکەو نابێت بە چوار