loading...
ئـــــــــــــــــــــــاواتی کوردستان
آخرین ارسال های انجمن
ئاواتی کوردستان بازدید : 230 1392/03/16 نظرات (0)

ناوچەی سەقز بێ‌گومان یەکێکە لە کۆنترین و مێژوویترین شوێنەکان. لە زەمانی مادەکاندا سقز ناوی ئەسکیت بووە. دوای ھێرشی ئاشووریەکان بۆ سە‌ر مادەکان و داگیرکردنی سەقز، ناوی ئەو ناوچە ئەگۆڕن بە ساکز یان سەکاکز. دوای ماوەی ٣٠ ساڵ ھووەخشترە پاشای ماد توانی ھێرش کاتە سەر لەشکری دۆژمنان و وڵاتە داگیرکراوەکان بگەڕێنێتەوە سەر حکوومەتی ماد ؛ بەڵام ناوی سەقز ھەر وەک خۆی ئەمێنێتەوە.ئەمڕۆکە لە ھەموان ڕوونە کە سەقز پایەتەختی ماناییەکان بووە و مانا یەکێک بووە لە تایفەکانی ماد. حکوومەتی مادەکان بە شێوەی پێکھاتە بووه؛ واتە لە نزیکی ٣٠ وڵات کە سیستمێکی حکوومی وەک فیدراڵی ئەمڕۆژی لە نێوانیان دا بوو. شوێنی مێژووی شاری سەقز، لە ڕۆژھەڵاتی ئێستای شاردایە کە بە زەحمەت بڕێک لە نیشانەکانی ئەدۆزرێتەوە. گەورەترین بە جێ‌ماوی سەردەمی ماناییەکان زێویەیه و بە بڕوای ھەندێک لە مێژووناسەکان ھگمەتانەی بەناوبانگ نەک لە ھەمەدانی ئەمڕۆ بەڵکوو لە زێویەدا بووە.

 

لە ھێرشی ئاشووریەکان بۆ سەر مادەکان زۆرینەی قەڵاکان و بیناکانی ئەوسەردەمە ڕووخێنران کە ئێستاش وێرانەی ھەندێکیان لە دەور و پشتی شاری سەقز ماوتەوە. قەڵای زێویە کە لە نزیکی سەقزدایە بە وتەی گیرشمن خەزێنەی پاشایەتی ماناییەکان بووە. پێش پێکھاتنی ئیسرائیل و بەڕێ کەوتنی جولەکەکان بۆ ئەو وڵاتە، بە سەدان بنەماڵەی جوو لە سەقز و دەور و پشتی ژیانیان ئەبردە سەر. لە چەن کتێب‌دا ھاتووە کە بە دۆزینەوەی چەن کاسە و گۆزەی بەنرخ لە بواری مێژوو ناسیەوە، بە دەیان جار لە لایەن چەن بازرگانی جوو و بە ھاوکاری دەستگا حکوومیەکانەوە ھەوڵی دۆزینەوە و بردنی ئەو نھێنیە پڕقیمەتەیان داوە و وا دیارە لەو کارەدا سەرکەوتوو بوون لە بەر ئەوەی ئێستا زێویه غەیری دار و دیوارەکەی چی دیکەی تێدا نەماوە. ئەو ھەوڵی بردن و دزین و نەھێشتن لە سەردەمی ئێستاش ھەر بەردەوامە و کۆماری ئیسلامی ڕێگەی حکوومەتی پێش خۆی بەر نەداوە.

 

یەکێ‌تر لەو شوێنانەی شایانی باسە ئەشکەوتی کەرەفتووه ، کە ھەر لە نزیکی زێویەدایه. کەرەفتوو ئەگەرچی ئەشکەوتێکی سرووشتیە بەلام گۆڕانکاریەکانی مرۆڤی ئەو سەردەمە بە جوانی تێیدا ئاشکرایە و جێی سەر سووڕمانە. بە پێی ئەو نووسراوەی لە زێویەدا دۆزراوەتەوە، لە نێوان قەڵای زێویه و کەرەفتوو شەڕێک ڕووی داوە و بە زەحمەتێکی زۆر کەرەفتو داگیرکراوە. ھێندێ لە مێژووناسەکان دەڵێن کە ناوی کەرەفتوو ھەر "گرتوو" بووە و وا دیارە ناوی ئەو شوێنە لە ڕابردۆی نە زۆر دووردا، "گەرەفتوو" بووە. ئایینی خەڵکی ناوچەی سەقز، ھەروەک زۆرینەی وڵاتەکانی ماد، زەردەشتی بووە ھەتا پارتەکان و پاش ئەوانیش عەرەبەکان ھێرشیان کردە سەر ناوچەکە. خەڵکی زۆرێ لە شاران بۆ بەرگری لە شەڕ، ئایینی عەرەبەکان واتە ئیسلام وەر دەگرن، بەڵام خەڵکی شاری سەقز بۆ وەرنەگرتنی ئیسلام شارەکەیان جێ ھێشت و بەرەو کوێستان ڕی کەوتن. ڕۆژگارێکی ناخۆشیان بووە لەو سەردەمەدا ھەر بۆیە لە ناو چیرۆک و گۆرانیەکانی ئە‌و ناوچەدا یادگارەکانی ئەبینرێتوە:

 

ھەناسەی سـاردم سەنگـی تـاوانـو-- گەوڕی سەر کێوان منی لاوانـو

 

گەوڕەکان ، زانایانی ئایینی زەردەشتی بوون. دوای ھاتنی ئایینی ئیسلام بۆ ناوچەکە، لە سەرەتادا کوردستان لە نێوان چەن ئاغا دابەش کرا و دەسەڵاتیان بەدەست ئەوان بوو. یەکێک لە تایفەکانی وا بۆ ماوەیەکی زۆر و بەسەر بەشێکی زۆری کوردستان حۆکمڕانیان کردە ئەردەلانەکان بوون. ھەر چەن شاری سەقز کەمتر لە ژێر دەسەڵاتی ئەردەڵانەکاندا بوو بەڵام ئەردەڵان یەکێک لە تایفە ھەرە گرینگەکانی کوردستان بووە کە ئێستاش لەو بنەماڵە ھەر ماوە. لە دوای ھاتنی ئیسلام لە بەرسنووری بوونی ناوچەکە ھەر دەم کەسێک لە حکوومەتێکەوە دەسەڵاتدار بووە. ماوەیەک عۆسمانیەکان ، ماوەیەک ئێرانیەکان. لە چەن سەد ساڵی رابردووش‌دا یەکێتیی سۆڤیەت و بریتانیا کاریگەری خۆیان ھەبووە لە سەر ناوچەکە.

ارسال نظر برای این مطلب

کد امنیتی رفرش
درباره ما
Profile Pic
سڵاو خۆشه‌ویستان. به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ئاواتی کوردستان. ئێوه‌ی ئازیز به ناونووسین له‌م ماڵپه‌ڕه‌ی مه‌ریوان، ئه‌توانن نووسراوه‌کانی خۆتان (شێعر، چیرۆک و...) بڵاوی که‌نه‌وا. ئێمه له ته‌واوی ئه‌و که‌سانه که به فۆلکلۆری کوردی شاره‌زان، داوای هاوکاری ئه‌که‌ین. هیوادارم به هه‌نگاو دانین له‌م ڕێگایه بتوانین ئه‌نجومه‌نێکی تێکۆشه‌ر له سه‌ر ئاستی ئینتێڕنێت، دابمه‌رزێنین و به چاکی، خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی بکه‌ین و ده‌نگی خۆمان له‌ جیهان به‌رز و هاوار له‌ ئازادی بکه‌ین. به‌ڕێزان ده‌نگ و بۆچوونه کانی ئێوه ئه‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی خزمت گوزاری ئێمه. هیوا دارم کاتێکی به نه‌رخ له‌م ماڵپه‌ڕه به سه‌ر ببه‌ن. سه‌رنووسه‌ر: ئاواتی کوردستان
اطلاعات کاربری
  • فراموشی رمز عبور؟
  • نظرسنجی
    ئێوه خه ڵکی کام پارچه ی کوردستانن؟
    آمار سایت
  • کل مطالب : 87
  • کل نظرات : 30
  • افراد آنلاین : 1
  • تعداد اعضا : 32
  • آی پی امروز : 15
  • آی پی دیروز : 54
  • بازدید امروز : 118
  • باردید دیروز : 59
  • گوگل امروز : 3
  • گوگل دیروز : 10
  • بازدید هفته : 242
  • بازدید ماه : 1,503
  • بازدید سال : 7,457
  • بازدید کلی : 102,318
  • کدهای اختصاصی