loading...
ئـــــــــــــــــــــــاواتی کوردستان
آخرین ارسال های انجمن
ئاواتی کوردستان بازدید : 431 1392/03/16 نظرات (0)

ناسر رەزازی لەدایکبووی ١٩٥٥ یەکێک لە گورانیبێژەکانی کوردە. ساڵی ١٩٥٥ لە شاری سنە لەدایکبوو و ھەر لەوێدا دەستی بە گۆرانی وتن کرد. لە تەمەنی گەنجیدا دا چەند کاسێتی تۆمار کرد و تاکوو لە ئێران شۆڕش کرا و ناسر بوو بە ئەندامی کۆمەڵە و دوای ماوەیەک چوو بۆ ئەورووپا و لەوێ لەسەر ئیشی ھونەریی بەردەوام بوو. لە دوای ڕووخانی رژێمی سەددام گەڕایەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.مەرزیە فەریقی گۆرانیبێژی کورد، ھاوسەری ناسر رەزازی بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە نەشتەرگەرییەکی دڵدا گیانی لەدەست دا. لە دوای مەرزییەوە، ناسر ژنێکی تری ھێناوە بە نێوی ئێران کە دانیشتوی مەریوان بوو.ناسر دوو کوڕ و کچێکی ھەیە بە ناوەکانی: کاردۆ، ماردین و دڵنیا. دڵنیا رەزازیش ئێستا گۆرانیبێژە.

 

کورته ی ژیان: ناسر ڕەزازی ھاوینی ١٩٥٥ لە سنە لە بنەماڵەیەکی دەستکورت و قەرەباڵغدا لەدایکبووە. لە ٦ ساڵیدا دەچێتە خوێندنگای ھیدایەتی سنە. ساڵی ١٩٧٨ لەگەڵ مەرزیە فەریقی زەماوەند دەکات. لە دوای وەرگرتنی دیپلۆمی وێژە دەکرێ بە مامۆستای سەرەتایی بەڵام پێش ئەوەی کارەکەی دەست پێبکات، ڕاپەڕینی ١٩٧٩ی ئێران ڕوو ئەدات پاشان دەخرێتە زیندان. لە دوای ڕزگار بوونی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا دەچنە شاخ و دەبن بە پێشمەرگەی کۆمەڵە. ساڵی ١٩٨٥ لە دوای وازھێنان لە پێشمەرگایەتی لەگەڵ مەرزیە و دوو منداڵەکەی دڵنیا و ماردین پەنا دەبەن بۆ وڵاتی سوید. لەوێ دەبن بە خاوەنی کوڕێکی تر بە ناوی کاردۆ. ساڵی ٢٠٠٤ دەگەڕێنەوە بۆ باشووری کوردستان و لە شاری دوکان نیشتەجێ دەبن. ھاوینی ساڵی ٢٠٠٥ مەرزیە لە نەشتەرگەرییەک لە سویددا دەمرێت. ناسر دەڵێت کە ھەرگیز ژن ناھێنێتەوە.بەڵام دوای ماوەیەک ژنێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی ئێران دێنێت. ئێستا لە شاری ستۆکھۆڵمی سوید دەژین.

 

ژیانی هونه ری: ساڵی ١٩٦٨ لە تەمەنی ١٤ ساڵی‌دا بۆ یەکەمجار چووە سەر شانۆ و گۆرانیی «دەسماڵێ و دەسماڵێ» بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ڕادیۆی شاری سنە تۆمار کرد.یەکەم بەرھەمی کاسێتی بڵاو کراوەی بریتی بوو لە چەند گۆرانییەکی لاسایی گۆرانیبێژە کوردەکان، بۆ وێنە گۆرانیی «ئای چەندەم خۆش ئەوێی»ی عەلی مەردان مەقامی بەیات تورک. بەڵام ناسر ڕەزازی لە مەقامی ماھووردا خوێندوویەتی. یەکەم کەسێک کە لە ژیانی ھونەری دا یارمەتی داوە تۆفیق رەزایی گۆرانیبێژی شاری سنەیە، بەڵام لەبەر ئەوەی کە لە شاری سنە تیپی مۆسیقا نەبوو، ناچار ئەبێ پەنا بباتە شاری سەقز لە فەرھەنگ و ھونەری ئەو شارە لەگەڵ ڕەشید فەیزینەژاد و حەبیبوڵڵا نیکبین و چەند کەسێکی دیکە درێژە بە ھونەری گۆرانی وتن بدا و لەگەڵ پەروین مۆشیروەزیری چەند کاروانی شیعر و گۆرانییان لە تەلەفیزیۆنی شاری سنە تۆمار کرد. ناسر ڕەزازی جگە لە کاری گۆرانی وتن شارەزایی زۆری ھەیە لە ئەدەبیاتی کوردی و چەندین بەرھەمی ئەدەبی ھەیە کە بریتن لە ھۆنراوە چوارینە، و ئەمەش یەکێکە لە بەرھەمە شیعریەکانی:

 

خەمم سەربەرز و شاییم بێ دەماخە

دڵم بۆیە بەشی ھەر ئۆف و ئاخە

بڵێسەی ئاگری جەرگم وەھایە

ئەڵێی کەسی مردووە، ھێندە بەداخە.

 

لە لایەکی تریشەوە ناوبراو توانی چەند ئاوازێک بۆ گۆرانییەکانی خۆی دابنێ، وەک: پەپوولە، دێوانەخۆم، ماچی خودایی، سەرەمەرگی ھیوا، نیشتمان.ناسری ڕەزازی لە ژیانی گۆرانی وتنی‌دا لەگەڵ تۆفیق ڕەزایی، موحەممەد ماملێ، عەزیز شاھڕۆخ، موحەممەد جه زا،جەماڵ موفتی، نەجمەدین غوڵامی و مەرزیە فەریقی گۆرانیی تۆمار کردووە.ساڵی ١٩٧٨ خۆپیشاندانی خەڵک لە ئێران و ھەروەھا لە کوردستان دژی ڕژێمی موحەممەدڕەزا شا دەستی پێکرد، ڕەزازی بە سروودی شۆڕشگێڕانە لەگەڵ ئێش و ئازاری ئەو خەڵکە لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بەشداری کرد، دووای ماوەیەک بوو بە پێشمەرگەی کۆمەڵە و لەگەڵ فەریبۆرز فەخاری، نەجمەدین غوڵامی، کاک کاڵێ، ڕەزا بچکۆل و مەرزیە تیپی بانگەوازیان دانا و لەو ھەلومەرجەدا توانی بەھونەری خۆی درێژە بدات.یەکەم سروودی «ئەمڕۆ چ ڕۆژە ڕۆژی نۆرۆزە» کەھۆنراوەکەی عابدین موفتی‌زادە یە، سروودی دووھەم «دێم و دێم» شیعری ھێمن و پاشان چەندین سروودی دیکە لەوانە: ئەی شەھیدان، کارگەرین جەنگاوەرین، سەدەی بیستەمە، ھیوا، پێشەنگی زەحمەتکێشان، دەس لەچەکم ھەڵناگرم و ھتدی.ساڵی ١٩٨٥ ئاوارەی ھەندەران دەبێت، و ساڵی ١٩٩٠ ھاتەوە بۆ باشووری کوردستان و لەنێو خەڵک دا گۆرانی تۆمار کرد. ناسر ئەگەرچی لە سەرەتای گۆرانی وتنی‌دا بە لاسایی کردنەوەی دەنگی گۆرانیبێژانی کورد دەستی پێکرد، بەڵام دوای ماوەیەک بوو بە خاوەن مەکتەب لە گۆرانیی کوردیدا. لە مەقام‌دا شێوازی مامۆستا تاھێر تۆفیق، ھەروەھا قەتارەکانی موحەممەد ماملێ، و لەبەستەش دا زیاتر لەدەنگی حەسەن زیرەک کەڵکی وەرگرتووە.

ارسال نظر برای این مطلب

کد امنیتی رفرش
درباره ما
Profile Pic
سڵاو خۆشه‌ویستان. به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ئاواتی کوردستان. ئێوه‌ی ئازیز به ناونووسین له‌م ماڵپه‌ڕه‌ی مه‌ریوان، ئه‌توانن نووسراوه‌کانی خۆتان (شێعر، چیرۆک و...) بڵاوی که‌نه‌وا. ئێمه له ته‌واوی ئه‌و که‌سانه که به فۆلکلۆری کوردی شاره‌زان، داوای هاوکاری ئه‌که‌ین. هیوادارم به هه‌نگاو دانین له‌م ڕێگایه بتوانین ئه‌نجومه‌نێکی تێکۆشه‌ر له سه‌ر ئاستی ئینتێڕنێت، دابمه‌رزێنین و به چاکی، خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی بکه‌ین و ده‌نگی خۆمان له‌ جیهان به‌رز و هاوار له‌ ئازادی بکه‌ین. به‌ڕێزان ده‌نگ و بۆچوونه کانی ئێوه ئه‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی خزمت گوزاری ئێمه. هیوا دارم کاتێکی به نه‌رخ له‌م ماڵپه‌ڕه به سه‌ر ببه‌ن. سه‌رنووسه‌ر: ئاواتی کوردستان
اطلاعات کاربری
  • فراموشی رمز عبور؟
  • نظرسنجی
    ئێوه خه ڵکی کام پارچه ی کوردستانن؟
    آمار سایت
  • کل مطالب : 87
  • کل نظرات : 30
  • افراد آنلاین : 3
  • تعداد اعضا : 32
  • آی پی امروز : 18
  • آی پی دیروز : 54
  • بازدید امروز : 158
  • باردید دیروز : 59
  • گوگل امروز : 4
  • گوگل دیروز : 10
  • بازدید هفته : 282
  • بازدید ماه : 1,543
  • بازدید سال : 7,497
  • بازدید کلی : 102,358
  • کدهای اختصاصی