مێژوو نوسان مێزووپوتامیا به وڵاتی ئومید و هیوا و گه‌ران بۆ به‌دی هاتنی ئازادی ناساندووه. سه‌رچاوه‌ی خه‌بات بۆ وه‌ده‌ست هینانی ئازادی مرۆڤایه‌تی یان گه‌راندۆته‌وه بۆ ئه‌م ناوجه‌یه پڕ به پیته. میزووپوتامیا وڵاتی ئیشتاره، مالیکردنی ئازه‌ڵ و چاندنی دانه‌وێله بۆ یه‌که‌م جار له‌م ناوچه‌یه به ده‌ست ژنان ئه‌نجام دراوه، هه‌ر بۆیه ژنان ده‌کرێنه خوداوه‌ندوو ده‌گاته ئاستی په‌ره‌ستێشی خوداوه‌ندی و به ئیلاهه بوون. هه‌موو زانستوو لێکۆلینه‌وه‌کان ئکۆلۆژی ئه‌م راستیه‌یان سه‌لماندووه، به‌لام ئه‌وانه‌ی که له دوای ئیشتاره‌وه به‌جێ ماوه‌ن دواکه‌وتووترو بێچآره‌ترین ژنانی جیهانن که بنه‌مای خێزان و کۆمه‌ڵگای هه‌یی له سه‌ر ئه‌م ژنانه پێکهاتووه. ته‌نانه‌ت شوێنه‌وارانی که خوداوه‌ندی ژنی لێ له دایه‌ک بووه خاپوور و وێران کراوه، و بۆته که‌لاوه‌یه‌ک که جێپه‌نجه‌ی ژنی پێوه دیار نه‌ماوه. ئه‌م شوێنه‌ی که به لانکه‌ی مرۆڤایه‌تی ناوزه‌د ده‌کریت بۆته گۆره‌ستانی مرۆڤایه‌تی. و پێدا چونه‌وه به مێژووی ئه‌و سه‌ر ده‌مه وه‌کوو ئه‌وه‌وایه که گۆره‌کان هه‌ڵکه‌نین و رۆهیان به به‌ردا که‌ینه‌وه .به‌ر له هه‌ر شتێک پێدا چوونه‌وه و ناساندنی که‌سایه‌تیه‌کانی وه‌کوو ئیشتار و زه‌نۆبیا و هه‌تاکیلۆپاترا، سه‌میره، ئه‌میسیه‌کان و هتد. که بناغه‌ی مێژوو و خه‌باتی ژنانیان ده‌ست پێ کردووه پێویسته. له دوای شه‌روو پێکدادانی خوداوه‌ندانی ژنان له گه‌ڵ خوداوه‌ندانی پیاوان له پانتیۆم دا(مه‌جلیسی خوداوه‌ندان که 3000 خوداوه‌ندی تیدا هه‌بوو) خوداوه‌ندی ژن تیامات که گه‌وره‌ترین خوداوه‌ندی ژن بوو له شه‌ر له گه‌ڵ خوداوه‌ندی پیاو ماردۆک، شکه‌ستی خوارد.
| عنوان | پاسخ | بازدید | توسط |
| |
0 | 551 | avat_peeler |
| |
0 | 469 | avat_peeler |
| |
0 | 432 | avat_peeler |
| |
0 | 571 | avat_peeler |
| |
0 | 517 | avat_peeler |
| |
1 | 571 | ranger |
| |
0 | 467 | avat_peeler |
| |
3 | 1010 | avat_peeler |
| |
0 | 428 | nasim-e-danesh |
| |
1 | 484 | avat_peeler |
| |
1 | 468 | avat_peeler |
| |
2 | 771 | nasim-e-danesh |



برابری کجاست؟!
کوردستان هەر وڵاتێکەو نابێت بە چوار