loading...
ئـــــــــــــــــــــــاواتی کوردستان
آخرین ارسال های انجمن
ئاواتی کوردستان بازدید : 256 1392/05/16 نظرات (0)

 

عه‌بدولره‌حمان قاسملوو له‌ شه‌و زستان) شه‌وی‌ یه‌لدای‌ ساڵی‌ 1309)ی‌ هه‌تاوی‌ رێكه‌وتی‌ 22ی‌ دیسامبری‌ ساڵی‌ 1930 زایینی‌دا له‌ شاری‌ورمێ‌ له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ خاوه‌ن مڵكی‌ ده‌ست ڕۆیشتوودا له‌ دایك بوو. خوێندنی‌ سه‌ره‌تایی‌‌و ناوه‌ندی‌، پێشان له‌ ورمێ‌‌و دوایه‌ له‌تاران ته‌واوكرد. هێشتازۆر منداڵ‌ بوو كه‌ له‌گه‌ڵ‌ مه‌سه‌له‌ سیاسی‌یه‌كان ئاشنا بوو‌و بیر‌وباوه‌ڕی‌ ئازادیخوازانه‌ له‌ مێشكی‌دا جووڵا. بۆ خۆی‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ له‌كتێبی‌ "دا پاش باسی‌ سه‌فه‌ری‌ 30 كه‌س له‌ كورده‌كان بۆ باكۆ له‌ سه‌ر بانگهێشتنی‌ده‌وڵه‌تی‌ شووره‌وی‌،ده‌نووسێ‌ :"هه‌ر چه‌ند ئه‌و كاته‌ من ته‌مه‌نم یازده‌ ساڵ‌ بوو، به‌ڵاموه‌ك زۆر منداڵی‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ سیاسه‌ت سه‌رنجی‌ راكێشا بووم. بابم یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌و هه‌یئه‌ته‌ بوو. زۆر باشم له‌ بیره‌ كه‌له‌ باكۆ هاته‌وه‌ چه‌ندین تاقه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆی‌ هێنابوو، تا پڕێكی‌باشیشی‌ پێ‌ بوو. وادیاره‌ سۆویتی‌یه‌كان قه‌ند‌و تفه‌نگ‌و شتی‌ دیكه‌یانبه‌ دیاری‌ دابوو به‌ هه‌موو ئه‌ندامانی‌ هه‌یئه‌ت. قه‌ند به‌ تایبه‌تی‌زۆر به‌ نرخ بوو، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ له‌ئێران زۆر كه‌م ‌و گران بوو. من ئه‌و كاره‌م زۆر پێ‌ سه‌یر بوو، چونكه‌ له‌ماڵی‌ ئێمه‌ براكانم ‌و ئامۆزاكانم كه‌ له‌ من گه‌وره‌تر بوون، باسی‌ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌بابم له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند كه‌سی‌ دیكه‌ چوون بۆ باكۆ حه‌ق‌وئازادیی‌ كوردان داوا بكه‌ن. بۆیه‌ راست‌و ره‌وان له‌ بابم پرسی‌: ئه‌دی‌مافی‌ كوردان چی‌ لـێ‌ هات؟"

ئاواتی کوردستان بازدید : 197 1392/05/12 نظرات (1)

(کورد لە ئەوڕووپا)

 

ئاڵمانیا:  ٥٤٣٫٠٠٠کوردی کرمانجی - ٥٠٠٠ کوردی زازایی

فەڕەنسا:  ٨٢،٠٠٠کوردی کرمانجی

ھۆڵەندا:  ٧٢،٠٠٠کوردی کرمانجی

بەلجیکا:  ٢٧،٠٠٠کوردی کرمانجی

شانشینی یەکگرتوو:  ٢٥،٠٠٠کوردی کرمانجی

نەمسا:  ٢٤،٠٠٠کوردی کرمانجی

ئیتالیا:  ١٢،٠٠٠کوردی کرمانجی

دانمارک:  ١١،٠٠٠کوردی کرمانجی

سوید:  ١١،٠٠٠کوردی کرمانجی

سویسرا:  ٧،٧٠٠کوردی کرمانجی

فینلاند:  ٦،١٠٠کوردی کرمانجی

نۆرویژ:  ٤،٩٠٠کوردی کرمانجی

ئۆکرانیا:  ٢،٠٠٠کوردی کرمانجی

ئیسپانیا:  ٩٠٠کوردی کرمانجی

پورتوگال:  ٢٠٠کوردی کرمانجی

بولگاریا:  ٢٠٠کوردی کرمانجی

ئاواتی کوردستان بازدید : 415 1392/05/11 نظرات (0)

 

مادناوی نه‌ته‌وه کە لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایینیمەسێح کۆچیان کرد بۆ ڕۆژئاوای بانەکانیئێران. مادەکان بناغەی یەکەم پاشاییەتیئاریائیەکانیان دامەرزان بە شکست پێھێنانیئاشووریەکان لە ٦٠٠ ساڵ پێش زایینی مەسێح ، بووە گەورترین پاشایەتی رۆژئاوایئاسیا. پاشایەتی ماد لە سەردەمیھەڤەخشترە حۆکمڕانی گەورەترین پاشایەتی ڕۆژئاوای ئاسیای ئەکرد. بە سەر وڵاتانی ئێران،تورکیا وئەفغانستانیئەمڕۆ . یەکەم گەورەترین حۆکمڕانی بوو کە ھەموو نەتەوەکانی ئەو ناوچەیخستە ژێر ئالایێک. کۆمەڵە ھێرشەکانی ئاشووریەکان بۆ سەر ھەرێمی ماد لە ٨٠٠ساڵ پێش زایینی مەسێح، ئەو نەتەوەی تووشی کێشە کردبوو. ھێرودوت دەنووسێ : ئاشووریەکان زیاتر لە ٥٠٠ سال حۆکمڕانیان کرد لە ئاسیادا. یەکەمخەڵکانێک وا بەرامبەری دەسەڵات ڕاوەستان، مادەکان بوون. ئەوان بۆ ئازادیشەریان کرد، تێ‌کۆشان و لە بەندەیی ڕزگار بوون.

ئاواتی کوردستان بازدید : 285 1392/05/10 نظرات (0)

شهر ایزرتو پایتخت افسانه‌ای امپراتوری قدرتمندماناها: باستان‌شناسان در تپهء قالایچی بوكان به دنبال شهر ایزرتو پایتخت افسانه‌ای امپراتوری قدرتمند ماناها هستند.این را رضا حیدری، معاون سرپرست گروه كاوش تپه قالایچی بوكان می‌گوید: (تپهء قالایچی به وسعت چهار هكتار در 12 كیلومتری شمال شرق شهرستان بوكان و در مجاورت روستایی به همین نام قرار دارد. (به گزارش روزنامه سرمایه: تمدن مانایی‌ها یك پادشاهی عظیم در دوران پیش از تاریخ بوده كه بیش‌تر حوزهء شمال‌غرب ایران را فرا می‌گرفته است. در اولین فصل كاوش‌های باستان‌شناسی سال 64 در تپهء قالایچی كتیبه‌ای سنگی به خط آرامی كهن در 13 سطر سر از خاك بیرون آورد و پس از آن‌كه آندره لومر فرانسوی این كتیبه را ترجمه كرد، نام ایزرتو در آن به چشم خورد و باستان‌شناسان را وادار كرد تا در فصول مختلف كاوش، پایتخت امپراتوری ناشناختهء ماناها در هزارهء اول قبل از میلاد را از دل خاك بیرون آورند. حیدری مهم‌ترین هدف نهمین فصل كاوش در این منطقه را هویدا سازی قسمت جنوبی تپه متشكل از معماری سه دوره برشمرد: (در این فصل از حفاری با تعبیهء 50 تراشه، معماری ساختمان‌ها، دیوارهای محیطی به ویژه بخش باقی‌ماندهء حصار دورهء قدیم در مركز تپه آشكار شد.)

ئاواتی کوردستان بازدید : 307 1392/05/09 نظرات (0)

ده‌ست نووسه‌که‌ی ماه‌ شه‌ره‌ف خانم له‌ ساڵی 1946 له‌ سنه‌ چآپکراوه‌ و هه‌ر هه‌مان رۆژهه‌ڵات ناس کتێبه‌که‌ی وه‌رگه‌راندۆته‌ سه‌ر زمانی رووسی و له‌ سالێ 1990 له‌ مۆسکۆ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.خانزاد خانی خوشکی میر سلێمان فه‌رمانره‌وای میرنشێنی سۆران،له‌ دوای ئه‌وه‌ی ۆالی به‌غدا میر سه‌لیمان ده‌کوژی ، خانمه‌ میرزاده‌یه‌ وه‌کو ئه‌میره‌ی سۆران له‌ مێژووی کوردی و ژنان دا نیوی ده‌رکردووه‌ و به‌ وته‌ی مێژوونووسان زۆر شوینه‌واری له‌ د‌وای خۆی به‌جی هێشتوه‌.وه‌کوو پرد، مزگه‌وت، قوتانخانه‌ و تا ئیستاش شوێنه‌واری کۆشکی خانزاد له‌ هه‌ریر ماوه‌. له‌ کاتی فه‌رمانره‌وایی خانزاد شاری شه‌قڵاوه‌ زؤر گه‌شه‌ی کردووه‌ و هاوینه‌ هه‌واری قه‌رالیچه‌ بووه‌ و له‌ سه‌ر لوتکه‌ی چیای سه‌فینیش گۆره‌پانێک به‌ نێوی خانزاده‌وه‌ هه‌یه‌ و ده‌گێرنه‌وه‌ که‌ هاوینان له‌و شوینه‌ هه‌ساوه‌ته‌وه‌. وه‌هه‌روه‌ها له‌ هه‌مووی گرینگتر ده‌ڵێن که‌ گوایه‌ خانزاد بۆخۆشی له‌ هه‌موو شه‌ره‌کاندا به‌شدار بووه‌. مه‌لا مه‌حمودی بایه‌زیدیش باس له‌ وه‌ ده‌کات که‌ له‌ کاتی شه‌ری 1877 دا له‌ نیوان ده‌وڵه‌تی ئوسمانی و رووسیادا قه‌ره‌ فاتم سه‌رکێشی 500 سواری کوردی کردووه‌ له‌ ناوچه‌کانی قارس و ئه‌رزه‌رۆم.میتۆته‌ر لیخیش باس له‌ به‌شداری چالاکانه‌ی ژنانی کورد ده‌کات له‌ کاتی سه‌رهه‌ڵدان و راپه‌رینه‌کان. مێجه‌رسۆن که‌ له‌ ساڵی 1909 له‌ ژیر نیوی بازرگان ده‌چیته‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و له‌ نزیکه‌وه‌ عادیله‌ خانمی هاوسه‌ری عوسمان پاشای چاف ده‌ناسێ.

تعداد صفحات : 18

درباره ما
Profile Pic
سڵاو خۆشه‌ویستان. به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ئاواتی کوردستان. ئێوه‌ی ئازیز به ناونووسین له‌م ماڵپه‌ڕه‌ی مه‌ریوان، ئه‌توانن نووسراوه‌کانی خۆتان (شێعر، چیرۆک و...) بڵاوی که‌نه‌وا. ئێمه له ته‌واوی ئه‌و که‌سانه که به فۆلکلۆری کوردی شاره‌زان، داوای هاوکاری ئه‌که‌ین. هیوادارم به هه‌نگاو دانین له‌م ڕێگایه بتوانین ئه‌نجومه‌نێکی تێکۆشه‌ر له سه‌ر ئاستی ئینتێڕنێت، دابمه‌رزێنین و به چاکی، خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی بکه‌ین و ده‌نگی خۆمان له‌ جیهان به‌رز و هاوار له‌ ئازادی بکه‌ین. به‌ڕێزان ده‌نگ و بۆچوونه کانی ئێوه ئه‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی خزمت گوزاری ئێمه. هیوا دارم کاتێکی به نه‌رخ له‌م ماڵپه‌ڕه به سه‌ر ببه‌ن. سه‌رنووسه‌ر: ئاواتی کوردستان
اطلاعات کاربری
  • فراموشی رمز عبور؟
  • نظرسنجی
    ئێوه خه ڵکی کام پارچه ی کوردستانن؟
    آمار سایت
  • کل مطالب : 87
  • کل نظرات : 30
  • افراد آنلاین : 1
  • تعداد اعضا : 32
  • آی پی امروز : 10
  • آی پی دیروز : 22
  • بازدید امروز : 141
  • باردید دیروز : 214
  • گوگل امروز : 1
  • گوگل دیروز : 6
  • بازدید هفته : 479
  • بازدید ماه : 1,740
  • بازدید سال : 7,694
  • بازدید کلی : 102,555
  • کدهای اختصاصی