loading...
ئـــــــــــــــــــــــاواتی کوردستان
آخرین ارسال های انجمن
ئاواتی کوردستان بازدید : 274 1392/03/16 نظرات (0)

چەرخی کۆن: لە سەردەمی کۆندا لەم ناوچەیەدا ھۆزەکانی گۆتی، حووری، مانناکان و مادەکان ژیاون. ژینگەی سەرەکیی ھۆزی مانناکان باشوور و ڕۆژھەڵاتی زرێچەی ورمێ بووە، و دەتوانین بڵەین دەوارندەوری شاری ئێستای مەھاباد. لە سەردەمی داریووشی سێیەم و ئەسکەندەر، مادەکان ھاتنە ژێر فەرمانی پارسەکانەوە. پاشایەتی کاردۆخ یام کاردۆکان لە باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتی زەریاچەی وان کە دەکەوتە نێوان پارسەکان و مێزۆپۆتامیا، کاتی لاواز بوونی ئیمپراتۆری ساسانی سەربەخۆ بوو و لە ١٨٩ی پێش زایین تا ٣٨٤ی پاش زایین حوکمڕانی دەکرد بەسەر باکووری مێزۆپۆتامیا و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاناتۆلی. ڕۆمییەکان لەکاتی زۆرداری لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا، بە سەر بەشێکی گەورەی ژینگەی کوردەکان، بەتایبەت بەشی ڕۆژاوا و باکووری کوردستان حۆکمڕانیان ئەکرد. کاردۆخ بووە ناوچەیەکی باجدەری ڕۆم لە ساڵی ٦٦ی پێش زایین ھەتا ٣٨٤ی دوای زایین. کاردۆخ کەوتبووە ڕۆژھەڵاتی سیلوان کە شارێکە لە ڕۆژھەڵات و باشووری دیاربەکری ئەمڕۆکە. ھێندێ لە مێژووناسەکان نێوان کاردۆخ و ناوە ئەمڕۆییەکانی کورد و کوردستان پێوەندی ئەزانن. ھەڵبەت ھێندێکیش دژی ئەوەن؛ بەڵام لە زانستنامەی کۆلۆمبیادا ئەوە سەلمێندراوە. یەکێک لە کۆنترین بەڵگە دۆزراوەکان لە بەکارھێنانی وڵاتی کوردەکان، بەڵگەیەکی ئایینی مەسێحی سریانییە کە دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی عەتیق، کە گێڕانەوەی گەڕانی کەشەیەکی خەڵکی ئاشوور، بە ناوی ئابدیشۆ دەکات بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوین. کاتێ بەرەوە ساسانیان دێت، لە سەر سنوور لێی دەپرسن کە لە کوێوە ھاتووی، وەڵام دەداتەوە کە دایک و بابم لە ھەزا بوون؛ کە ھەزا گوندێک بووە لە ئاشووردا. لە درێژەدا دەڵێت کە لەلایەن بێ دینەکانەوە لەو شوێنە دەرکراون و لە تامانۆن جێگیر بوون؛ کە وەک ئابادیشۆ دەڵێت، لە وڵاتی کوردەکاندا بووە. تامانۆن دەکەوێتە ڕاست سەر سنووری تورکیا و عێراقی ئێستا و ھەزا لە ١٢کیلۆمەتریی باشووری ڕۆژاوای شاری ھەولێری ئێستایە. لە جێگەیەکی دیکە ھەر لەم بەڵگەدا، لە ناوچەی خابوور، بە وڵاتی کوردەکان ناوبراوە.

 

چەرخی نێوانی: لە نیوەی سەدەی ١٠ی زایینیدا، ناوچەکە لە نێوان پەنج دەسەڵاتدارییدا بەش کرا: لە باکووردا شەدادییەکان٩٧٥ تا ١١٧٤ی زایینی، دەکەوێتە ئەرمەنیای ئێستا، ڕەوادیدەکان ٩٥٥ تا ١٢٢١ی زایینی لە تەبرێز و مەراغەدا، لە ڕۆژھەڵاتدا حەسنەوییەکان٩٥٩ تا ١٠١٥ی زایینی و ئانازییەکان یا عەیاران ٩٩٠ تا ١١١٦ی زایینی لە کرماشان و خانەقین و لە ڕۆژاوادا مەروانییەکان٩٩٠ تا ١٠٩٦ی زایینی لە دیاربەکر. لە سەدەی ١١دا ناوچەکە کەوتۆتە ژێر دەستی سەلجوقە تورکەکانەوە و لە سەدەی ١٣ بۆ ١٥ بە دەستی مەنگۆلەکانەوە دوای ئەوە کەوتووەتە ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان تاکو جەنگی جیهانی یەکەم. لە چەرخی نێوانیدا، کوردستان کومەڵێک بوو لە ناوچە نیوەسەربەخۆکان کە بە ناوی "میرنشین" دەناسرێت، کە بە ڕوالەت لە ژێر دەسەڵاتی سیاسی و ئایینی پاشا یان خەڵیفەدا بوون. شی کراوەی مێژووی ئەم میرنشینانە و پێوەندیان لەگەڵ ھاوسێکانیان لە کتێبی "شەرەفنامە" لە نووسینی شەرەفخانی بەدلیسی ١٥٩٧ ھاتووه. میرنشینەکانی بابان، سۆران، بادینان و گەرمیان لە عێراقی ئەمڕۆکە، بەکران، بۆتان و بدلیس لە تورکیا و موکریان و ئەردەڵان لە ئێراندا.کۆنترین بەڵگەیەک کە بەکاراھێنانی ناوی کوردستان تێیدا دەسەلمێت، دەقێکی مێژوویی ئەرمەنیایە، کەسێک بە ناوی matteos urhayci نووسیوە. ئەو باسی شەڕێک دەکات و دەڵێ کە لە شوێنێک نزیکی ئامەد لە ١٠٦٢ لە کوردستان ڕوو ئەدات. بەڵگەی دووھەم پەراوێزێکە لە ئینجیلێکی دەستنووسراوەی ئەرمەنی کە لە ١٢٠٠ی زایینییدا نووسراوه:

 

Let Christ-God bless Khoja Hovhanes Mughdusi, from Kurdistan, who made a pilgrimage to Jerusalem and took the holy Gospels from the aliens.

 

سێیەم بەڵگەی بەکارھێنانی وشەی کوردستان، لە نوزھات ئەل قلوب حەمدوڵڵا موستەوفی١٣٤٠ی زایینی بینراوە.

 

چەرخی نوێ: لە سەدەی ١٦ی زایینی، دوای شەڕە سەلیبییەکان، ناوچە کوردنشینەکان، لە نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان بەشکرا. زۆربەی پرۆسەی دابەشکردنی کوردستان، دوابەدوای شەڕی چاڵدێران لە ١٥١٤ی زایینیدا ڕوویدا کە دواتر تەنھا بە ڕواڵەت، لە گرێبەستی زوھاب زەھاب، قەسرشیرین لە ساڵی ١٦٣٩دا فەرمی کرا. لەکاتی شەڕی جیھانی یەکەم، زۆربەی کوردەکان لە پارێزگای کوردستان و لەسەر سنووری عوسمانییەکان بوون. دوای لەیەکبوونەوەی ئیمپراتوری عوسمانییەکان، ھێزە یەکگرتووکان واتە وڵاتانی: فەڕانسە، بریتانیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئیتالیا و ژاپۆن، بڕیاریاندا لە سەر سنووری پێشووی عوسمانی، چەن وڵاتی نوێ دامەزرێنن. بە پێی پەیمانی سێڤر، کوردستان و ئەرمەنیاش یەکێک بوون لەم وڵاتانە. بەھەر شێوە، دوای داگیرکردنەوەی ناوچەکە لە لایەن ھێزەکانی ئاتاتورک، ھێزە یەکگرتووکان لەگەڵ پەیمانی لۆزان ڕێککەوتن و سنوورە نوێکانی کۆماری تورکیا دیاریکرا و کوردەکان بێ ناوچەیەکی سەربەخۆ مانەوە. بەشێکی لە ناوچە کوردنشینەکان کەوتە ناو سنووری نوێی تورکیاوە و بەشێکی دیکەی لکێندرا بە سووریا و عێراق کە ژێردەسەڵاتی فەڕانسە و بریتانیا بوون.لە کۆتایی شەڕی کەنداودا، ھێزە یەکگرتووەکان ناوچەیەکی قەدەغەیان بۆ فڕۆکەکان دامەزراند. ئەمە بووە ھۆی ئەوەی بەشی باشووری کوردستان کە دەکەوێتەوە باکووری عێراق بتوانێ لە ساڵی ١٩٩٢دا ناوچەیەکی سەربەخۆ دامەزرێنێت کە دەسەڵاتی ناوخۆ و پاڕلەمانی ھەیە.

ارسال نظر برای این مطلب

کد امنیتی رفرش
درباره ما
Profile Pic
سڵاو خۆشه‌ویستان. به‌خێربێن بۆ ماڵپه‌ڕی ئاواتی کوردستان. ئێوه‌ی ئازیز به ناونووسین له‌م ماڵپه‌ڕه‌ی مه‌ریوان، ئه‌توانن نووسراوه‌کانی خۆتان (شێعر، چیرۆک و...) بڵاوی که‌نه‌وا. ئێمه له ته‌واوی ئه‌و که‌سانه که به فۆلکلۆری کوردی شاره‌زان، داوای هاوکاری ئه‌که‌ین. هیوادارم به هه‌نگاو دانین له‌م ڕێگایه بتوانین ئه‌نجومه‌نێکی تێکۆشه‌ر له سه‌ر ئاستی ئینتێڕنێت، دابمه‌رزێنین و به چاکی، خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی بکه‌ین و ده‌نگی خۆمان له‌ جیهان به‌رز و هاوار له‌ ئازادی بکه‌ین. به‌ڕێزان ده‌نگ و بۆچوونه کانی ئێوه ئه‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی خزمت گوزاری ئێمه. هیوا دارم کاتێکی به نه‌رخ له‌م ماڵپه‌ڕه به سه‌ر ببه‌ن. سه‌رنووسه‌ر: ئاواتی کوردستان
اطلاعات کاربری
  • فراموشی رمز عبور؟
  • نظرسنجی
    ئێوه خه ڵکی کام پارچه ی کوردستانن؟
    آمار سایت
  • کل مطالب : 87
  • کل نظرات : 30
  • افراد آنلاین : 3
  • تعداد اعضا : 32
  • آی پی امروز : 16
  • آی پی دیروز : 54
  • بازدید امروز : 151
  • باردید دیروز : 59
  • گوگل امروز : 3
  • گوگل دیروز : 10
  • بازدید هفته : 275
  • بازدید ماه : 1,536
  • بازدید سال : 7,490
  • بازدید کلی : 102,351
  • کدهای اختصاصی